خەبات- سەید فاتیح بەرزنجی:
لە چوارچێوەی كار و پڕۆژە خزمەتگوزاریەكانی وەزارەتی تەندروستی گەیاندنی خزمەتگوزاریە بۆ شار و شارۆچكەكان و گوند و دێهاتەكانی كوردستان و لەماوەی ئەو چەند ساڵانەی دواییشدا لەلایەن وەزارەتی تەندروستی چەندین پڕۆژەی تەندروستی وەكو دروستكردنی نەخۆشخانەو بنكەی تەندروستی بە شێوەیەكی ئەندازەیی شارستانی دروستكران و لە خزمەت هاووڵاتیاندایەو پڕۆژەكانی تەندروستی جگەلە شارەكان لە شوێنە دوورە دەستەكانیش پڕۆژەی خزمەتگوزاری تەندروستی بەهەوڵ و كۆششی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی تەندروستی ئەنجامدراون یەكێك لە پڕۆژە خزمەتگوزاریەكانی تەندروستی دروستكردنی دوو نەخۆشخانەی 25 بێدییە لە دەڤەری سیدەكان و برادۆست و دروستكردنی نەخۆشخانەی پیران.
بەڕێوەبەری ئەندازە گوتی: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی ئاوڕداوە و گرنگیدان بە دەڤەری سیدەكان ـ برادۆست ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی ئەندازە و لە سەر فەرمانی وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بیرمان لە دووبارە دەستپێكردنەوەی پڕۆژەی نەخۆشخانەی 25 تەختەیی سیدەكان كردەوە تا لەڕێگەی ئەو دوو پڕۆژەیەوە خزمەتگوزاریەكی گەورەی تەندروستی پێشكەش بە دانیستووانی دەڤەری سیدەكان و برادۆست بكەین لەبەر ئەوەی بەتەواوكردنی ئەو دوونەخۆشخانەیە گەورەترین خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئەو دەڤەرە ئەنجامدەدەین و چیتر هاووڵاتیانی ئەو دەڤەرە پێویست ناكات بۆ خزمەتگوزاری تەندروستی وەك نەخۆشخانە سەردانی ئیدارەی سۆران و هەولێر بكەن بەڵكو لە شوێنی خۆیان دەتوانن چارەسەری تەندروستی وەربگرن. پێشتر لەو دەڤەرە نەخۆشخانە نەبووە و هاووڵاتیان بۆ چارەسەركردن ڕوویان كردۆتە سۆران و هەولێر و بەتەواوكردنی ئەو دوو نەخۆشخانەیە هاووڵاتیان سوود مەند دەبن لە خزمەتگوزاری تەندروستی و ئەو نەخۆشخانەیە.
ئەم نەخۆشخانەیە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر سەرپەرشتی پڕۆژەكە دەكرێت كە بە گوژمەی زیاتر لە 3 ملیار دینار پڕۆژەكە جێبەجێدەكرێت، دیارە ئەو نەخۆشخانەیە لە ساڵی 2014ەوە بڕیاری دروستكردنی بۆ دەرچووە و نەخۆشخانەی دووەمیش نەخۆشخانەی 25 تەختی لە ناحیەی سیدەكانە كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێرەوە سەرپەرشتیدەكرێت بە گوژمەی زیاتر لە 3ملیار دینار ئەنجامدەردێت و ئەو پڕۆژەیەش لە ساڵی 2014دەستی بەكاركرد و ڕێژەی ئەنجامدانی لە17%یە و لە سەر ڕووبەری دە هەزار مەتر چوار گۆشە دروستدەكرێت و ڕووبەری باڵە خانەكەش لە سەر دوو هەزار و پێنج سەد مەتری چوار گۆشە دروستدەكرێت و لەبەشەكانی وەكو دوو هۆڵی نەشتەرگەری و بەشی فریاكەوتنی خێراو كلینیكی ددان و بەشی تاقیگە بەشی تیشك و بەشی كارگێڕی پێكدێت، بەڵام لەبەر شەڕی داعش و قەیرانی دارایی پڕۆژەكان لە كار وەستابوون دواتر لە سەردەمی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دووبارە پڕۆژەی دروستكردنی نەخۆشخانەكەلە مانگی 12ساڵی 2022 دەستیپێكردەوە و ڕێژەی ئەنجامدانی پڕۆژەكە گەیشتۆتە 95% و ئەو نەخۆشخانەیە لەسەر ڕووبەری دە هەزار مەتر چوار گۆشە دروستكراوە و ڕووبەری باڵەخانەكەش لەسەر دوو هەزار و پێنج مەتر چوارگۆشە دروستكراوە و لەو بەشانەپێكدێت 25 تەختی نەخۆش و دوو هۆڵی نەشتەرگەری و بەشی فریاكەوتنی خێراو كلینیكی ددان و بەشی تاقیگەو بەشی تیشك و بەشی كارگێڕی و خزمەتگوزاری نەخۆشخانە.