٭ فازیل میرانی
ئەوەی بەدواداچوونی بۆ نوری سەعید و ئەنجوومەنی ئاوەدانکردنەوەکەیدا هەبێت لەو سەردەمەدا، درکی بەوە دەبێت، کە خوالێخۆشبوو قیمەتی کاتی زانیوە و لە توانایدا هەبووە خۆی لەو پێشکەوتنە نزیکبکاتەوە، کە لە جیهاندا لەئارادا بووە، من ناڵێم هاوشانی رێی کردووە، بۆ خۆی لە ڕووی ئەدای جێبەجێکارییەوە نەک پێشینە سەربازی و سیاسییەکەی، کەسێکی سەرکەوتو و واقیعی بوو، بەڵێنەکانیشی دەگەیاندە سەر و تەنهاو تەنها خەیاڵ نەبوون، بەشێکیش لە کارەکانی پاش مردنە کارەسات ئامێزەکەی کرانەوە ودەست بەکاربوون.
عێراق و قەوارە سیاسییەکەی زۆر دوور بوون لەوەی، کە دەیانەوێت خۆیان بخەنە ناو گێژەڵوکەیەکەوە و گەشەکردنەکەی هێواش بکات، نە شا فەیسەڵی یەکەم و نە نوری سەعید کەمژیر نەبون بۆ ئەوەی لە مانای ئەو گونجاندنە جوگرافییە تێپەڕێنن، کە عێراق لە ژێر سایەی دا دەژیا لەگەڵ هەر دوو هاوسێی تورکیا و ئێران دا.
دانایی و بەرچاوڕونی لە پێش هەر گرتنەبەری رێوشوێنێک بۆ، کە دەبووە بەربەست لەبەردەم پڕۆژەی دەوڵەتە نوێیەکەیاندا،کەس دژایەتی ئەوە ناکات، کە عێراق بە چ تێگەیشتنێکی مەزن و واقیعییانە لە ساڵی1921 دامەزراوە بەبێ ئەوەی هیچ یەک لە دۆسیەی (ناوخۆ) و پەیوەندییەکانی دەرەوە فەرامۆشبکرێ سەرەڕا راگرتنی باڵانسی هێز و ئاڕاستەکان، کەسی زیرەک نکۆڵی لەوە ناکات، کە دامەزرێنەرانی قەوارەکە موجیزەیەک بون بۆ خۆیان، بەتایبەتی دوو پیاوەکە: فەیسەڵ و سەعید هەردوکیان لە شوێنی خۆیاندا خزمەتێکی گەورەیان پێشکەش کردووە، فەیسەڵ وەکو هێمایەک و سەعیدیش وەکو جێبەجێکارێک.
دۆسیەی ئاو یەکێک بوو لە گرنگترین و ئاڵۆزترین و گەورەترین دۆسیەی سیاسیی، کە بە گەردنی حکوومەتەکانی نوری پاشا شۆڕببۆوە و لەگەڵ ئەوەشدا گەشەی بە هەموو بوارەکانی ژیاندا. کشتوکاڵ و ئاو و ڕۆیشتن بەرەو پێش بینیکردن بۆ گۆڕینی پێداویستیەکان لە سیاسەتی دراوسێیەتی، ئەمانە ئەو شتانە بوون، کە خەمی نوری سەعید و عێراقیان بەگشتی پێکدەهێنا.
جارێک سعود فەیسەڵ وەزیری دەرەوەی کۆچکردوی سعودییە، گووتی: وڵاتانێک هەن نەوت دەفرۆشن و وڵاتانێکی دیکەش هەن، کە وشە دەفرۆشن، من بۆ قسەکانی ئەوە زیاد دەکەم، کە وڵاتانێک هەن ئاو دەفرۆشن، ئەگەر نا بە پارەی نەختینە کاڵا یان هەڵوێست دەفرۆشن، بنیاتنانی دەوڵەتان بە ئەزموون و توێژینەوە دەست پێدەکات، کە بە ئەزموونێکی دەوڵەمەند و توێژینەوەیەکی زۆر گەورە دەتوانرێت جێبەجێکردنێکی باشی لێ بەرهەم بێت.
هەروەها سود لە ئەزموونە سەرکەوتووەکان وەربگیرێت بۆ دروستکردنی هەڵکەوتێک لە نیمچە نەبوونیدا یان لە لەناوچوون و کەوتن بۆ باشترین شتێک نیە، کە شەرەفمەندانە نەبێت، بەڵام پێشێلکردنی ئەو کارە یان خۆبەدەستەوەدانی فشار بێجگە لە پاشەکشێکردن لە بنیادنانی کۆڵەگەکانی ناوەوە، واتە گەشەکردنێکی خێرای بەفیڕۆدان و سواڵکردن هیچیتر ناگەیەنێت.
٭ بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.
لە عەرەبییەوە: شوان سەرابی