کەشناسی: ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان، بەفر و باران دەبارێ و پلەکانی گەرما زۆر نزم دەبنەوە
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی سەبارەت بە پێشبینییەكانی رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەیی لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان بڵاو كردووەتەوە و بەپێی راگەیەندراوەكە ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان، بەفر و باران دەبارێ و پلەکانی گەرما زۆر نزم دەبنەوە.
ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەكەیە:-
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ هەینی 31– 03 – 2023
کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی باران لە زۆربەی ناوچەکان هەندێک کات هەورە تریشقە و لێزمە باران دەبێت وە هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر بارین دەبێت . پێشبینی دەکرێت سنووری پارێزگای دهۆک ڕێژەی دابارینی زیاتر بێت . لە هەندێک ناوچە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە .
پلەکانی گەرما/ بە شێوەیەکی گشتی پلەکانی گەرما زۆر نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ , لە ناوچە شاخاوییەکان نزیک دەبێتەوە لە سفر پلەی سیلیزی .
خێراى با / لەسەر خۆ – مام ناوەند دەبێت (10 – 20) کم/ک هەندێک کات چالاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کم/ک
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 6– 8 ) کم دەبێت .
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی شەممە 1– 4 – 2023
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو , لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە .
پلەکانی گەرما/ بەرزتر دەبێت بە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ .
خێراى با / لەسەر خۆ – مام ناوەند دەبێت (10 – 20) کم/ک
ئاراستەی با / باشوور و باشووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8– 10) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 13 پلەى سیلیزى
دهۆک : 9 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 9 پلەى سیلیزى
سۆران : 11 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 21 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى / 31- 03 – 2023