سیامند سێلکی
دوێنێ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق هه‌موار کرایه‌وه، له‌هه‌مواره‌که‌دا به‌پێداگری و هه‌وڵی فراکسیۆنی پارتی، کۆمه‌ڵێک خاڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندیی کورددا جێگیر کران، که گرنگترینیان ئه‌و خاڵانه‌ن که په‌یوه‌ندیان به‌بارودۆخی که‌رکووکه‌وه هه‌یه. له هه‌مواره‌که‌دا بۆ جاری یه‌که‌م سه‌رژمێری ساڵی (1957) کراوه‌ته بنه‌ما بۆ هه‌ڵبژاردن له‌که‌رکووک.
به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رژمێرییه، ڕێژه‌ی کورد له‌که‌رکووک %48 و ڕێژه‌ی عه‌ره‌ب سه‌دا %21 و ڕێژه‌ی تورکمان سه‌دا %28 . جگه له‌مه‌ش ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان که زۆرینه‌ی ڕه‌های کورده و دوای سه‌رژمێرییه‌که خراوه‌ته سه‌ر که‌رکووک ئیستیسنا کراوه‌و خراوه‌ته سه‌ر بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی که‌رکووک، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌رکووکییانه‌ی که دوای خیانه‌تی شازده‌ی ئۆکتۆبه‌ر ئاواره‌ی هه‌ولێر و سلێمانی بوون، له هه‌مواری یاساکه‌دا مافیان پێدراوه له شوێنی نیشته‌جێبوونیان ده‌نگ به‌پاڵێوراوه کورده‌کانی که‌رکووک بده‌ن.
ڕوونه جێگیرکردنی ئه‌م سێ خاڵه له هه‌مواری یاساکه‌دا، بۆ کورد ده‌سکه‌وتێکی مه‌زنه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی به‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه ده‌بێت، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج و هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌رکردنه، یه‌کێتی نیشتمانی که له خیانه‌تی شازده‌ی ئۆکتۆبه‌ردا که‌رکووکی ڕاده‌ستی میلیشیاکان کرد، له ڕاگه‌یێنراوێکی چه‌واشه‌کارانه‌دا ناڕه‌زایی و نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی هه‌موارکردنی یاساکه ده‌بڕیوه. به‌ڵام هۆکاری ڕاسته‌قینه‌ی نیگه‌رانییه‌کانی له‌ئاست هه‌مواره‌که‌دا نه‌خستۆته‌ڕوو. به‌ڵکو وه‌کو هه‌میشه‌و بۆ به‌لاڕێدابردنی خه‌ڵک، هه‌وڵیداوه وا لای خه‌ڵک وێنا بکات، که نیگه‌رانییه‌کانی له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، که له هه‌مواری یاساکه‌دا، ئه‌و خاڵانه‌ی په‌یوه‌ندییان به که‌رکووکه‌وه هه‌یه غه‌در له‌کورد کراوه!
بێ گومان ڕاسته یه‌کێتی و هه‌ندێ گرووپی ناو حه‌شدی شه‌عبی وه‌کو ڕه‌یان کلدانی و قه‌یس غه‌زعه‌لی، له هه‌مواری یاساکه نیگه‌رانن. به‌لام نیگه‌رانییه‌که نه دوور نه نزیک په‌یوه‌ندیی به کورد و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانییه‌وه نیه، وه‌کو ئه‌وه‌ی یه‌کێتی ئیدعای بۆ ده‌کات. به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه هه‌مواری یاساکه به دڵی ڕه‌یان کلدانی و قه‌یس خه‌ز‌عه‌لی نه‌بووه. ئه‌مه‌ش له‌به‌ر دوو هۆیه: یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕابوردودا، کۆتای کریستیانه‌کان له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق یه‌ک بازنه بوو. گرووپه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی سوودیان له‌مه بینی و به‌ده‌نگی چه‌کدارانی حه‌شد هه‌ر پێنج کورسی کۆتای مه‌سیحیه‌کان بۆ گرووپه‌که‌ی ره‌یان کلدانی مسۆگه‌ر کرا. له‌م هه‌مواره‌دا کۆتای کریستیانه‌کان بۆ سه‌ر دوو بازنه دابه‌ش کراوه، دهوک و هه‌ولێر بازنه‌یه‌ک و به‌سراو که‌رکوک و به‌غداش بازنه‌یه‌ک.
به‌هۆی ئه‌م گوڕانکارییه، چه‌کدارانی حه‌شد ناتوانن جارێکی دیکه، له‌جیاتی کریستیانه‌کان ده‌نگ بده‌ن. هۆکاری دووه‌می نیگه‌رانییه‌کانی یه‌کێتی و هاوپه‌یمانه‌کانی له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، له هه‌مواره‌که‌دا ماف به ئاواره‌کانی که‌رکووک و شنگال و موسل دراوه، له‌شوێنی نیشته‌جێبوونیان ده‌نگ به‌پاڵێوراوه کورده‌کانی شاره‌کانیان بده‌ن. ئه‌مه‌ش ڕێگره له‌وه‌ی چه‌کدارانی حه‌شد له‌شنگال ده‌نگ به به‌ربژێره‌کانی پ ک ک بده‌ن، دیسان ڕێگره له‌وه‌ی حه‌شد وه‌کو هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕابوردوو له‌حه‌وێجه‌و شوێنه‌کانی دیکه، ته‌زویر بۆ یه‌کێتی بکات، ئه‌مه ڕاستی و حه‌قیقه‌تی نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی یه‌کێتی و هاوپه‌یمانه‌کانیه‌تی له هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان، هه‌ڵبه‌ت ڕەنگە یه‌کێتی له‌مه‌دا ناهه‌ق نه‌بێت، چونکه به‌هۆی ئه‌م هه‌مواره‌وە، هیچ ده‌رفه‌تێک لەبەردەم ئاغاکانی یەکێتیدا نه‌ماوه، که هاوشێوەی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕابوردوو وه‌کو پاداشتی خیانه‌تی شازده‌ی ئۆکتۆبه‌ر فریای بکه‌ون.