ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە درۆنێكی هاوپەیمانان لە كۆمەڵگەی سێبیران لە رۆژئاوای هەولێر كەوتە خوارەوە.

سەرچاوەیەك لە ئاسایشی هەولێر رایگەیاند ئەم ئێوارەیە درۆنێك لە كۆمەڵگەی سێبیران لە رۆژئاوای شاری هەولێر كەوتووەتە خوارەوە، درۆنەكە هی هێزەكانی هاوپەیمانانە و لە كاتی مەشقدا بووە و بەهۆی كێشەی تەكنیكییەوە كەوتووەتە خوارەوە.

سەرچاوەكە ئەوەشی راگەیاند كە درۆنەكە بەسەر ماڵێكدا كەوتووەتە خوارەوە، جگە لە زیانی مادی، هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە.

دوای لێکۆڵینەوە لە هۆكاری كەوتنە خوارەوەی درۆنەكە، لەلایەن تیمی تایبەتەوە هەڵگیراوەتەوە.