وه‌زاره‌تی وزه‌ی توركیا رایگه‌یاند كه به‌پێی دادگەی ناوبژیوانیی ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی لە پاریس، عێراق پابه‌ند كراوه كه قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی وزه‌ی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دادگەی ناوبژیوانیی ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی لە پاریس له‌كۆی پێنج داواکاریی عێراق، چواریانی رەتکردووه‌تەوە، له‌به‌رامبه‌ردا زۆرینەی داواکارییەکانی تورکیای قبوڵ کردووە.
وه‌زاره‌تی وزه‌ی توركیا ده‌ڵێت: “دادگەی ناوبژیوانیی ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی لە پاریس فه‌رمانی به عێراق كردوه قه‌ره‌بووی توركیا بداته‌وه”، بێ ئه‌وه‌ی بڕی قه‌ره‌بووه‌كه ئاشكرا بكات.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه دادگاكه‌ی پاریس له‌كۆی پێنج داواكاری عێراق، چوار داواكاری ره‌تكردۆته‌وه و له‌به‌رژه‌وه‌ندی توركیا بڕیاریداوه.
وەزارەتی وزەی تورکیا ئامادەیی خۆی بۆ “بەشداریی لە دۆزینەوەی چارەسەرێکی هەمیشەیی بۆ کێشەکە” دەردەبڕێت و جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه “وەکو هەمیشە پابەند دەبین بە یاسا نێودەوڵەتییەکان”.