جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی بۆری نەوتی هەرێمی کوردستانەوە دەستپێدەکاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە (27ـی ئادار/مارسی 2023)، نەهرۆ رواندزی، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق بە کوردستان 24ـی راگەیاندوه ، لەماوەی ئەم چەند رۆژەدا بە دیاریکراوی تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
گوتیشی، راگرتنی هەناردە زیانی زۆر بە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت، چونکە وەستاندنی 500 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و نرخی فرۆشتنی هەر بەرمیلێک، لە هەر رۆژێکدا 35 ملیۆن دۆلار زیانی بە دوای خۆیدا هێناوە.