ئەمرۆ دووشەممە 13/3/2023، لە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی فراوان دەربارەی ڕاوبۆچوونی پێکهاتەکان سەبارەت بە چۆنیەتیی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمان بەڕێوە دەچێت.

 کۆبوونەوەکە بە بەشداریی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان و 11 پەرلەمانتارەکەی پێکهاتەکان بەڕێوە دەچێت.

لەو کۆبوونەوەیەدا دەربارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن گفتوگۆ دەکرێت، بەتایبەت وەرگرتنی ڕاوبۆچوونی پێکهاتەکان دەربارەی چۆنیەتیی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

لە دووەم گەڕی کۆبوونەوەی هەردوو بەش و دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتیدا ڕێک کەوتن پەرلەمان کێشەی کورسیی پێکهاتەکان یەکلای بکاتەوە.