خەبات: حەمە ئەحمەد جاف:- کاتژمێر (4:30) ی سەرلەئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 2023/3/13 لقی هەولێری یەکێتیی نووسەرانی کورد بە هاوکاریی دەزگای موکریان لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو ڕێوڕەسمێک بۆناساندن و بڵاوکردنەوەی دووڕۆمانی د.کەمال سەعدی بەناوی (قرچۆک و شەوانی ئێریڤان) ساز دەکەن.

د.کەمال سەعدی مستەفا
لە 01-07-1956لە شاری هەولێر
لەدایکبووە مامۆستای کۆلێژی یاسای زانکۆی سەڵاحەدینە. هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە یاسادا و ناونیشانی زانستی پڕۆفیسۆری هەیە.
-ناونیشانی تێزی دکتۆراکەی: (چوارچێوەی یاسایی ئازادی ڕۆژنامەگەری لە کوردستانی عێراقدا). کە لە 07-07-2003 بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستهێناوە.
بۆ یەکەمجار لە 13-06-1976 دامەزراوەو لە 1990 خانەنشین بووە و لە 24-04-1996 لە کۆلێژی یاسا لە زانکۆی سەلاحەددین بە ناونیشانی مامۆستای یاریدەدەر دامەزراوەتەوە.

ئەو پۆستانەی وەریگرتوون:
-سەرۆکی بەشی یاسا (بەیانیان و ئێواران)
-ڕاگری کۆلێژی یاسا
-ڕاگری کۆلێژی یاساو ڕامیاری
-ڕاگری کۆلێژی پەروەردە بۆ زانستەمرۆڤایەتیەکان
ئەو ڕێکخراو و کۆمەڵەو دەزگایانەی تیایدا ئەندامە:
1- ڕێکخراوی عێراقی مافی مرۆڤ لە شاری بەغداد.
2-یەکێتی مافپەروەرانی کوردستان، سەرنووسەری گۆڤاری تەرازووی ئەکادیمی.
3-کۆمەڵەی عێراقی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە شاری بەغداد.
4-کۆمەڵە مافخوازانی مافی مرۆڤ لە شاری هەولێر.
5-سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
6-یەکێتی نووسەرانی کورد لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
3-ڕاوێژکاری میدیا لە گۆقاری (السیاحە العربیە) لە کۆماری میسری عەرەبی لە شاری قاهیرە.

کۆمەڵێک لە چاپکراوەکانی بریتین لە:
-شەش کورتەچیرۆکی کوردی – هاوبەش، هەولێر چاپخانەی شارەوانی، ساڵی 1976.
– ون بوون – کۆمەڵە چیرۆک، هەولێر چاپخانەی وەزراەتی ڕۆشنبیری، ساڵی 1984.
– دەرگا – کۆمەڵە چیرۆک، بەغداد چاپخانەی الزمان، ساڵی 1990.
-سەعید زەبۆکی لای خۆمان – ڕۆمان، هەولێر چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری، ساڵی 1997.
– تڕحێو – کۆمەڵە چیرۆک، هەولێر چاپخانەی زانکۆی سەلاحەددین ساڵی 2000.
-فەنتازیا- کۆمەڵە چیرۆک، هەولێر بزاڤی ڕۆشنبیرانی نوێخواز، ساڵی 2010.
-چەند وێسگەیەک ژیان و بیرەوەری، هەولێر چاپخانەی منارە ساڵی 2014.
-بنەماکانی توێژینەوەی زانستی، هەولێر چاپخانەی منارە ساڵی 2009.
-فەلسەفە و یاسا لە چەند وتارێکدا، بڵاوکراوی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی (o.p.l.c) ساڵی 2005.
-مەملەکەتی ڕۆبۆتەکان_ ڕۆمان، منشورات دار النشر الڤمأ فی جمهوریە السوریە مدینە دیمشق ساڵی 2020.
-بیرەوەریی جەنگاوەرێک_ ڕۆمان، چاپخانەی تاران ساڵی 2018.
-خانمباز – ڕۆمان، چاپخانەی منارە لە شاری هەولێر ساڵی 2019.
-حەج و عومرە – ڕۆمان
ئەمانەو چەند چاپکراوێکی تر