سیامند سێلکی
هه‌میشه ئه‌و پرسیاره‌م لا دروست بووه، که چۆن تورکه‌کان به‌ر له پێنج سه‌د ساڵ توانیان ببنه میراتگری خه‌لیفه‌کانی ئیسلام و له‌رێگای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی به‌هێزی ئیسلامییه‌وه نیوه‌ی جیهان داگیر بکه‌ن؟ دوێنێ شه‌و له ڕێگای میدیاکانی تورکیاوه، وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌م وه‌رگرت، ئه‌ویش ئه‌وه بوو، بۆم ڕوون بووه‌وه، که تورکه‌کان وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌ک، له لوتکه‌ی هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیدان. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م هۆشیارییه هی ئه‌مڕۆ و دوێنێ نیه. به‌ڵکو بووەته که‌لتوورو بۆ سه‌دان ساڵ به‌ر له‌ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه، که توانیویانه بۆ ماوه‌ی پێنج سه‌د ساڵ نوێنه‌رایه‌تی ئیسلام بکه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی تی نیوه‌ی جیهان بگرنه ده‌ست.
دوێنێ شه‌و له چه‌ند که‌ناڵێکی تورکی، که‌مپینێک به‌ناوی (یه‌ک دڵ و یه‌ک ئازار) بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هاوکاری بۆ زیانلێکه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌که‌ی تورکیا به‌ڕێوه چوو. ده‌یان و سه‌دان سه‌رمایه‌دار، سیاسی، میدیاکار ، سینه‌ماکار ، ئه‌کته‌ر، گۆرانیبێژ، زانای ئاینی …هتد به‌هه‌موو بیروڕا سیاسییه‌کانه‌وه به‌شداری که‌مپینه‌که‌یان کرد. له ئه‌نجامی ئه‌م که‌مپینه‌دا، 60 شه‌ست ملیار دۆلار بۆ زیانلێکه‌وتووان کۆبوویه‌وه. ئه‌وه‌ی له کاتی به‌ڕێوه‌چوونی که‌مپینه‌که زۆر سه‌رنجڕاکێش بوو ئه‌وه بوو. هه‌مووان له‌سۆنگه‌ی خه‌مخۆرییه‌وه بۆ ولاته‌که‌یان ده‌یان گوت:” نیشتمان و نه‌ته‌وه پێویستی به‌هه‌موومانه، با جیاوازییه سیاسییه‌کان وه‌لابنێین و پێکه‌وه ڕووبه‌ڕووی کاره‌ساته‌که ببینه‌وه. ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کاره‌ساته‌که ته‌نها ئه‌رکی ده‌سه‌ڵات نییه به‌ڵکو ئه‌رکی هه‌موو هاونیشتمانیانه …هتد”.
هه‌رکه گوێ بیستی ئه‌و قسانه بووم، یه‌کسه‌ر ئه‌و پریساره‌م لا دروست بوو، ئایا ڕۆژێک له‌ڕۆژان، له بواری هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیدا، کوردیش ده‌گاته ئاستی تورکه‌کان؟ بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که، له ڕووداوه‌کانی چه‌ند ساڵی ڕابوردووی کوردستان ورد بوومه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنێکی سه‌رپێیم بۆ شێوازی کاردانه‌وه‌کان کرد، که له‌ناو خۆی کوردستاندا به‌رامبه‌ر ڕووداوه‌کان هه‌بوون.له‌ئه‌نجامدا گه‌یشتمه ئه‌و باوه‌ڕه، که ئه‌ستەمه‌و ڕه‌نگه مه‌حاڵیش بێت، کورد له‌و بواره‌دا، بگاته ئاستی تورکه‌کان.
ئاخر زۆر له‌مێژنیه و باش دێته بیرمان، کاتێک داعش هێرشی کرد، کاتێک خیانه‌تی شازده‌ی ئۆکتوبه‌ر ڕووی دا، کاتێک به‌هۆی لافاوێکه‌وه له هه‌ولێر چه‌ند ماڵێک به‌ر ئاو که‌وتن، کاتێک دادگای به‌ناو فیدراڵی بڕیاری شۆفینیانه‌ی دژی کورد ده‌رکرد. جگه له بارزانی و پارتی، هه‌مووان پشتیان له‌کوردستان و قه‌واره‌ی فیدراڵی کرد. حزب به‌ئیسلامی و سوسیال دیموکراته‌وه، وه میدیا حزبی و به‌ناو ئه‌هلییه‌کان، له جیاتی ئه‌وه‌ی له ئاست خه‌ڵک و خاکی کوردستان هه‌ست به‌به‌رپرسیارێتی بکه‌ن و ڕۆڵی خۆیان بگێڕن له دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌کان. له‌پێناو ڕازیکردنی دڵی داگیرکه‌ر، هه‌وڵی ڕووخاندنی وره‌ی خه‌ڵکیانداو هانی خه‌ڵکیاندا دژی حکوومه‌تی هه‌رێم ڕاپه‌رین بکه‌ن ! بێ گومان ئه‌م ههێسته خیانه‌تکاریه هه‌رگیز له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی به‌رزی سیاسی و میدیاکار‌و سینه‌ماکار و سه‌رمایه‌دارانی تورکیا به‌روارد ناکرێت . هه‌ڵۆێستی ئه‌وانی تورکیا به‌رامبه‌ر خاک و نه‌ته‌وه‌که‌یان له‌لوتکه‌ی سه‌ربه‌رزیدایه. هه‌ڵوێستی ئه‌وانه‌ی لای خۆمان پڕ له‌شه‌رمه‌زارییه.