دوا بەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێك لە ژمارەی دوێنێی ڕۆژنامەی (الصباح)، كە باس لە هەڵوەشاننەوەی قەوارەی دەستووریی هەرێمی كوردستان دەكات، دوێنێ باسم ئەلعوادی گوتەبێژ بەناوی حكوومەتی عێراق لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیی ڕاگەیاند، ئەمە دەقەكەیەتی:
جەخت لەوە دەكەینەوە، كە ئەوەی ڕۆژی 18ی شوباتی 2023 لە ڕۆژنامەی (الصباح)دا، بەناونیشانی (ئایا هەرێمی كوردستان هەڵدەوەشێتەوە) هاتووە، ڕای كەسییە و بە هیچ شێوەیەك گوزارشت لە ڕای حكوومەت و لایەنی فەرمی ناكات.
ماددەكانی دەستووری عێراق، كە تیایاندا هاتووە، عێراق دەوڵەتێكی فیدڕاڵییە، لەگەڵ بڕگەكانی دیكەدا، كە پەیوەندیی نێوان حكوومەتی فیدڕاڵی و هەرێمی كوردستان ڕێك دەخەن، بە یەكێك لە دەسكەوتە هەرە گرنگەكانی عێراقی نوێ دادەندرێن، كە حكوومەتی عێراق كار لەسەر ڕێخۆشكردن و پشتیوانیان دەكات وەك حكوومەتێكی شەرعیی هەڵبژێردراو بەپێی دەستوور، پابەندە جێبەجێیان بكات، لەگەڵ هەموو یاسا بەركارەكانی دیكەی عێراق.
باسم ئەلعوادی
گوتەبێژ بەناوی حكوومەتی عێراق
18ی شوباتی 2023