بەڕازیل پاڵەوانێتی ئەمریکای باشووری خوار 20 ساڵانی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە یاری کۆتاییدا بە ئەنجامی 0-2 لە ئۆرۆگوای بردەوە.
لە گێمی یەکەمدا ئەندرێی یاریزانی هێڵی ناوەڕاست لە خولەکی 84 گۆڵی یەکەمی بۆ بەڕازیل تۆمارکرد، دواتر بادرینهۆ لە خولەکی 92+ گۆڵی دووەمی بۆ بەڕازیل تۆمارکرد.
بەڕازیل بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ لە پێشەنگی قۆناغی کۆتاییدا بوو، ئۆرۆگوای بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ لە پلەی دووەمدایە، هەردوو هەڵبژاردە چوونە نێو یاری کۆتایی.
نازناوەکە دوانزەهەمین نازناوە بۆ “The Seleçao”، نازناوەکەش لە یاریگای “کامپین” لە بۆگۆتای پایتەختی کۆڵۆمبیا، لە کاتی یاریی کۆتاییدا، کە زیاتر لە 32 هەزار کەس ئامادهببوون.









