تۆڕی تورکی، CNNTURK، ڕایدەگەیەنێت، هیچ کەسێک لە تیپی بالە کە لە 35 کەس پێکهاتووە، سەر بە کۆلێژی مەعریف گازی فاماگوستای تورکی بۆ کچان و کوڕان ڕزگاری نەبووە.
تۆڕەکە پشتڕاستی کردەوە و ڕایگەیاند، “تەواوی تیپەکە لە کارەساتی بوومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستدا، تەرمەکانیان لەو شارە دۆزرایەوە کە هاتوون بۆی بە مەبەستی ئەنجامدانی یارییەک”.
یاریزانانی تیپەکە تەمەنیان لە نێوان 12 بۆ 14 ساڵدایە و لە هۆتێلی گراند ئیسایاس کە دەکەوێتە شاری ئادیامان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا دەمێننەوە کە لە حەوت نهۆم پێکهاتووە، کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە بە تەواوی داڕما.
تۆڕەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە هەموو ئەندامانی تیمەکە لە ژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە، هەروەها ڕزگارکەران هەوڵی زۆریان داوە بۆ وەرگرتنەوەی هەریەکێک لە ئەندامانی تیمەکە، بەتایبەتی ئەو گروپەی کە لە باکووری قوبرسەوە گەیشتوونەتە ناوچەکە، بەڵام شێوازی داڕمانی هۆتێلەکە وایکردووە ڕزگارکردنیان قورسە، چەند ڕۆژێک بەرگەی گرت پێش ئەوەی ڕزگار بکرێن، مردنەکانیان ڕادەگەیەنن.
ڕوونیشیکردەوە، هیچ یەکێک لە ئەندامانی تیپەکە کە لە 28 یاریزانی قوتابخانەیەک پێکهاتبوون، هەروەها هەشت کارگێڕ و ڕاهێنەر، ڕزگاریان نەبوو.
جێگای سەرنجە ئەمساڵ تیپەکە خەونی بەدەستهێنانی پاڵەوانێتییەکەی دەبینی، بەو پێیەی بەشێوەیەکی زۆر سەرنجڕاکێش دەستی بە ژیانی وەرزشی خۆی کرد، بەو پێیەی تیپی کوڕان بە ئەنجامی 3-1 لە نوێنەری یانەی ئەدەنەی بردەوە.