سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا زیاتر برەو بە پەیوەندییەکانمان دەدەین بە تایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێنان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (16ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا رایگه‌یاند، خۆشحاڵبووم ئەمڕۆ لە کۆشکی ئێلیزێ ، لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن کۆبوومەوە.
له تویته‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، “ئێمە بەیەکەوە هاوکار و یارمەتیدەر بووین لە پاراستنی جیهان لە تیرۆریستانی داعش، ئێستاش زیاتر برەو بە پەیوەندییەکانمان دەدەین بە تایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێنان”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (16ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023) له كۆشكی ئێلیزێ له پاریس، له‌لایه‌ن ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا پێشوازیلێكرا و كۆبوونه‌وه.
ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە (15ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی و بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومەت، گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا.