خەبات: سولین سلێمان:- گۆرانیبێژی لاوی دەنگخۆش ئارش عوسمان نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی (عیشق) بڵاودەکاتەوە کە تێکست و مێلودیەکەی لەلایەن خۆیەوە بۆی دانراوە و هەروەها میکس و ماسترینگ لەلایەن ئەیمەنەوە بۆی ئەنجام دراوە، ئارش لە پێگەی فەرمی تۆری ئنستاگرامی خۆی لەبارەی ئەو بەرهەمەیەوە دەڵێت؛”کاتێک دڵ دەدوێت هیچ پێچ و پەنایەک نازانێت (عیشق)قسەی ناخی دڵمە بۆ ئێوە ، هیوادارم بە دڵی هەموو لایەن بێت، ئارش عوسمان لەدایکبوی ساڵی 1991، دەرچوی پەیمانگای هونەرەجوانەکانە، لە 2010ەوە سەرقاڵی کاری هونەرییە، خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە و گۆرانیەکانی لە یوتیوب چەناڵی خۆی سەروی چەندەها ملیۆنانن.