بارسێلۆنا شۆکێکی نوێی پێگەیشت، سەبارەت بە پێکانەکەی ئەستێرە فەرەنسییەکەی، عوسمان دێمبلی.
دێمبلی لە گێمی یەکەمی یارییەکەی بەرامبەر جیرۆنا، رۆژی شەممە، دوای ئەوەی لەگەڵ ئارناو مارتینێز بە خێرایی یارییەکەی ئەنجامدا، هەستی بە ئازاری ماسولکەکانی ڕانی چەپی کرد و داوای گۆڕانکاری کرد بۆ ئەوەی پێکانەکەی زیاتر نەبێت.
بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکی کورتدا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: ئەو پشکنینانەی لەسەر یاریزانی تیپی یەکەم، عوسمان دێمبلی ئەنجامدرا، دەرکەوت کە پێکانەکەی لە بەشی پێشەوەی ڕانی چەپیدا هەبووە.
وە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بەوە کردبوو کە یەکەم سەرنجی ستافی پزیشکی بەرشەلۆنە باش نەبووە، و خەمڵاندنە سەرەتاییەکانیش ئاماژەیان بەوە کردووە کە بۆ ماوەی 3هەفتە ئامادەنەبێت.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی، بارسێلۆنا هەواڵی ناخۆشی پێگەیشت سەبارەت بە پێکانەکەی دێمبلی، بەو پێیەی دەرکەوت کە ئامادەنەبوونی 5 هەفتە دەبێت، هەربۆیە بەدڵنیاییەوە لە دوو یارییەکەی مانچستەر یونایتد لە خولی ئەوروپادا بەشداری ناکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرپرسانی بەرشەلۆنە دەیانەوێت دێمبلی بە تەواوی لە پێکانەکەی چاکببێتەوە، هەروەها ڕەتیدەکەنەوە مەترسی گەڕانەوەی خێرای بۆ یارییەکان بکەن.
بەگوێرەی ماوەی چاکبوونەوەی، عوسمان لە بەرشەلۆنە لە لالیگادا بەشداری ناکات بەرامبەر ڕیال بیتس، سیڤیلیا، ڤیاریال، کادیز و ئەلمێریا.
ئاماژەی بەوەشکرد، دێمبلی هەڕەشەی ئامادەنەکردنیشی لەسەرە بەرامبەر ڤالێنسیا لە هەفتەی یەکەمی مانگی ئازاری داهاتوودا، گەڕانەوەی دڵنیاش بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو دەبێت.