بانكی ناوەندی عێراق رێكار و میكانیزمی چۆنیەتی جیاكردنەوەی پارەی رەسەن و ساختە ئاشكرا دەكات.

ئیحسان یاسری، راوێژكاری بانكی ناوەندی عیراق، بە میدیای عێراقی رایگەیاند: “دراوی عێراق لەسێ جۆری سەرەكی پێكهاتوە ئەوانیش 10 هەزاری و 25 هەزاری و 50 هەزار دینارین، هەریەك لەوانە پەنجەرەیەكی روونی تێدایە كە یەكێكە لە بەهێزترین نیشانەكانی رەسەنیی پارەكە كە بانكی ناوەندی عیراق دەریكردوە، هەروەها كاغەزێكی توندوتۆڵی هەیە.”

سەبارەت بە چۆنیەتی جیاكردنەوەی دراوی ساختە و رەسەن گوتی: “لە تایبەتمەندییەكانی ئەوەیە ئەگەر پەنجەرە روونەكە بخرێتە بەردەم رووناكیەكی سپی ئەوا وێنەی منارەیەكی تیادا دەردەچێت، ئەگەر بشخرێتە بەردەم تیشكێكی رەش ئەوە ژمارەی پارەكە خۆی دەردەچێت.”