یاریده‌دره‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی فیدڕاڵیی عێراقی به سته‌مكارانه ناوبرد و رایگه‌یاند ئه‌وان وه‌كوو حكوومه‌ت ده‌سته‌وه‌ستان نابن و داواشی كرد حكوومه‌تی عێراق بڕیاره‌كه‌ی جێبه‌جێ نه‌كا، له‌باره‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانیشه‌وه ڕوونكردنه‌وه‌ی گرنگی دا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 31/1/2023، ڕێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند: بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی، سته‌مكارانه‌یه به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و دژی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌ت و خه‌ڵكه‌كه‌یه‌تی، دژی ئه‌و لایه‌نانه‌یه كه حكوومه‌تیان پێك هێناوه، ئه‌م بڕیار و بابه‌ته كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیان ده‌كا و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش ده‌بێ.
دووپاتیشی كرده‌وه: به ته‌ئكید هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌ت و سه‌ركردایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، ده‌سته‌وه‌ستان نابێ، ئێمه پشت به داهاتی نه‌وتی خۆمان و ناوخۆ و هه‌موو ئه‌و داهاتانه‌ی له‌به‌رده‌ستماندایه ده‌به‌ستین و مووچه‌ی مووچه‌خۆران به‌رده‌وام ده‌بێ.
راشیگه‌یاند: له ساڵی 2021ـدا شه‌ش جار و له ساڵی 2022 دوو جار 200 ملیار له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه نێردراوه، له كاتێكدا پێویستمان به زیاتر له 910 ملیار دیناره بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران و خۆمان دابینمان كردووه. ئێسته‌ش كه 400 ملیاره‌كه نه‌یات، چاوه‌ڕێ ناكه‌ین و پشت به‌خۆمان ده‌به‌ستین و ئه‌ركی خۆمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین و مووچه به‌رده‌وام ده‌بێ و پڕۆژه خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكارییه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بێ.
ڕێباز حه‌ملان له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵییه‌وه، وتی: به هیچ شێوه‌یه‌ك به یاسایی و ده‌ستووری نازانین، داوا ده‌كه‌ین حكوومه‌تی عێراقی پابه‌ند نه‌بێ به‌و بڕیاره و به‌ڵینه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن له پێناو قووت و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئێمه له نه‌هامه‌تییه‌كانی عێراق به‌شدار بووین و له چاره‌سه‌رییه‌كانیش، ناكرێ سزای خه‌ڵكی كوردستان بدرێ.