لە ئێستادا ڕۆژنامەکانی کەتەلۆنی باس لە ئەگەری گواستنەوەی کانسێلۆی ئهستێرهی مان سیتی بۆ بەرشەلۆنە دەکەن، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی خواستی ڕۆیشتنی یاریزانەکە، دوای ئەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەر سیتی گرژی تێكهوت.
بابەتەکە زۆر ئاڵۆزە، بەو پێیەی بارسێلۆنا پارەی کڕینی ئهو یاریزانه لە سیتی نییە، هەروەها ناتوانێت مووچەی ئەو یاریزانە بدات، ڕۆژنامە کەتەلۆنییەکانیش باس لەوە دەکەن کە بەرشەلۆنە ناتوانێت گرێبەست لەگەڵ یاریزانەکان بکات تەنها بە مووچەی کەمتر لە 3 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێکدا، کەواتە چۆن بەرشەلۆنە دەتوانێت گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی جیهانی بکات لەم بارودۆخەدا.