کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی، ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید، لێدوانێکی لەسەر یاریی تیپەکەی بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدریدی دراوسێی لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی شا لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ، کە بە بردنەوەی ڕیال مەدرید بە ئەنجامی 3-1 کۆتایی هات، گوتی: “ئەوەیە”. یارییەکی قورس بوو.” یاریزانی بەرامبەر یارییەکی نایابی ئەنجامدا، لە گێمی دووەم و کۆتاییدا کاردانەوەی باشمان هەبوو”.
لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: لە گێمی یەکەمدا خێرایی ئێمە کەم بوو و ئەتلەتیکۆ بە باشی مامەڵەی لەگەڵ تۆپەکەدا کرد، بەڵام گێمی دووەممان بە باشی دەستمان پێکرد و یەکسانمانکردەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەرزێکی زۆر سەختە، بەڵام دەبێت شەڕ بکەین بجهنگین، ئازار بچێژین، یاری بکەین و هیچی تر، ئەنچیلۆتی پەیامێکی پاڵپشتی بۆ یاریزانی تیپەکە، ڤینیسیۆس جونیۆری نارد و گوتی: ڤینیسیۆس وەک هەمیشە سەرنجی لەسەر یارییەکە بوو، ویستی یاری بکات، ئەوەی بەسەریدا هات زۆر بەداخەوە بوو.