عەبدوڵڵا ئەلفوحەید ڕۆژنامەنووسی وەرزشی سعودی پێشهاتە نوێیەکانی ئاشکرا کرد سەبارەت بەو پێشنیارەی کە هیلالی سعودی پێشکەشی کرد لهبارهی گواستنەوەی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و پاریس سانجێرمان لە ماوەی داهاتوودا.
گرێبەستەکەی مێسی لەگەڵ سان جێرمان لە کۆتایی وەرزی ئێستای 2022-2023 کۆتایی دێت، ئهویش دوای ئەوەی لە هاوینی 2021 پەیوەندی بە سان جێرمانەوە کرد، ئاماژەی بەوەشکرد، گرێبەستی ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینییە لەگەڵ پاریسیدا بڕگەیەکی تێدایە بۆ درێژکردنەوەی پەیوەندییەکانیان بۆ وەرزێکی دیکە، ئەگەر هەردوو لایەن هاوڕابن.
ڕۆژنامەنووسە سعودییەکە، كه پێشکەشکاری بەرنامەی دروێنەی وەرزشییه، لەڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “تویتەر”، ئاماژەی بەوەدا کە تیمی پارێزەرانی مێسی ئێستا لە ڕیازن، بەمەبەستی ڕێککەوتن لەسەر هەندێک مەرجی یاریزانەکە گرێبەست لەگەڵ بەرپرسانی ئەلهیلال بكات.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا وردەکارییەکانی نیشتەجێبوون و خاڵەکانی دیکە ڕێککەوتنی لەسەر دەکرێت، دوای ئەوەی دانوستانەکان گەیشتنە قۆناغی زۆر پێشکەوتوو.