کاتێک مان سیتی لە یاریی یەکەمی وەرزدا لە جامی قەڵغانی خێرخوازی بەرامبەر لیڤەرپوول دۆڕا، بەشێکی زۆری هاندەرانی تۆپی پێ ڕەخنەیان لە گرێبەستەکەی هالاند گرت، بەو پێیەی وەک یاریزانێک وەسفکرا کە لە سیستەمی پرێمەرلیگدا سەرکەوتوو نابێت.
ئەوەی ڕوویدا لە مێژووی خولەکەدا نەمانبینی، هالاند لە نیو وەرزدا هەموو ڕیکۆردەکانی شکاند تا ئەو ڕادەیەی هەندێک پێیان وایە ئەگەر بۆ ماوەی چوار یان پێنج وەرزی تر بەردەوام بێت ئەوا هەموو ئەفسانەکانی خولەکە لەگەڵیدا دەشکێنێت.
ئەگەر سەیری هەندێک لەو ژمارانە بکەین کە ئەستێرە نەرویجییەکە لە ماوەی نیو وەرزدا پێی گەیشتووە، ئەمانەی خوارەوەمان بۆ دەردەکەوێت:
_ دوای ئەو هاتریکەی کە هالاند بەرامبەر وۆڵڤەرهامپتۆن تۆماری کرد، ژمارەی گۆڵەکانی لە خولی نایابی ئینگلیزی دەگاتە 25 گۆڵ، ئەم ژمارەیە گۆڵەکانیش 9 یانەی ئینگلتەرایە کە تا ئێستا 25 گۆڵیان تۆمار نەکردووە.
_ هالاند کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی تێپەڕاند و توانی چوارەم هاتریکی پرێمەرلیگ تۆمار بکات
9 هاتریکی ماوەتەوە، هالاندیش ڕیکۆردی پێشووی شکاند کە بەناوی ئەگوێرۆوە تۆمارکرابوو وەک ئەو یاریزانەی زۆرترین هاتریکی لە پرێمەرلیگ تۆمارکردبوو
هالاند یەکەم یاریزانە لە مێژووی پریمەرلیگدا لە قۆناغی یەکەمدا 25 گۆڵ تۆمار بکات.