پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه28ى1ى2023، شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌یشته باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌پارێزگای سلێمانی.
له‌ئێستادا شاندی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی له‌كۆبوونه‌وه‌دان و تاوتوێی چه‌ند پرسێك به‌دۆخی هه‌رێم و عێراق و ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
شاندی پارتی له‌كۆبوونه‌كه‌دا پێكهاتوون له: مەحمود محەمەد، ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و، ئەندامێتی د. هێمن هەورامی، د. پشتیوان سادق، عەلی حوسێن، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و جه‌عفه‌ر ئێمێنكی و د. ئومێد سەباح، ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندی.
هه‌روه‌ها شاندی یەكێتیش بۆ كۆبوونه‌وه‌كه پێكهاتوون لە قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و ئاسۆ مامەند، كارگێڕانی مەكتەبی سیاسیی، ئەمین بابە شێخ، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندیەكان، د. دارا رەشید و ئەحمەد عەسکەری، ئەندامانی سەركردایەتی.