دیمانە- مسلم دۆلەمەری
شڤان لهزگین ناوبژیوانی نێودەولەتی یاری تایكواندۆ لەقەزای سێمێلی سەربەپارێزگای دهۆك، لهدیمانهیهكی لاپهڕهی وهرزشی رۆژنامهی خهبات چەند پرسیارێكمان لهبارهی وهرزشی تایكواندۆ و ئاستی ئهو یارییه لهههریمی كوردستان.
*شڤان لهزگین كێیە وكەی دەستی بەیاری تایكواندۆكردوە؟
-من شڤان لهزگین یونس دانیشتوی قەزای سێمێلی سەربەپارێزگای دهۆكم، هەر لەتەمەنی هەرزەكاریمەوە واته لەساڵی 1998 لە شارەشیرینەكەم سێمێل دەستم بەیاری تایكواندۆ كردووە لەڕێگای چەند مامۆستایەكی بەڕێز هاوكاریم كراوە تاگەیشتم بەئەمڕۆ .
*كەی وەك ناوبژیوان دەستبەكاربووی و بەشداری چ خولێكی ناوبژیوانیت كردووە؟
-لەساڵی 2010 لەشاری دهۆك لەلایەن لێژنەی تایبەت بە ناوبژیوانانەوە وەك ناوبژیوانی یاری تایكواندۆ دەستنیشانكرام، دوای ئەوە بەشداری چەند خولێكی نێودەولەتیم كرد كە تایبەت بوو بە ناوبژیوانانی نێودەوڵەتی بۆ یاری تایكواندۆ لەوانە (خولی ولاتی ئێران لەساڵی 2016، خولی ولاتی میسر لەساڵی 2017 كەلەم خولە توانیم بڕوانامەی نێودەوڵەتی لە یاری تایكواندۆ بەدەست بهێنم، خولی ولاتی تونس لەساڵی 2018 ) .
*دوای وەرگرتنی بڕوانامەی نێودەولەتی بەشداری هیچ پالەوانێتی نێودەولەتیت كردووە؟
-بەلێ وەك ناوبژیوانی نێودەوڵەتی بەشداری چەندان پاڵەوانێتیم كردووە لەوانە پاڵەوانێتی وڵاتانی ( توركیا، پاكستان، ئیران، كوریا، لوبنان)، ساڵی رابردووش واتە 2022 جارێكیتر بەشداری پاڵەوانێتی ولاتی پاكستان وەك ناوبژیوان .
*بەناوی كوردستان یان عێراق بەشداری پالەوانیەتی نێودەوڵەتیت كردووە ؟
-بەداخەوە تەنها بەناوی عێراقەوە دەتوانم بەشداری بكەم، چونكە تەنها وڵاتەكان دەتوانن بەشداری ببن نەك هەرێمەكان .
*یهكێتی تایكواندۆی عێراق هاوكاریت دەكات؟
-نەخێر تاكو ئێستا هیچ هاوكاریان نەكردووم هۆكاریش چییە نازانم .
*ئاستی یاری تایكواندۆ لەكوردستان چۆن دەبینی؟
-بەهۆی پشتیوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئێستا یاری تایكواندۆلەكوردستان لە ئاستێكی زۆرباشدایە چ لەروی یاریزانانەوە بێت یان ڕاهێنەرو ناوبژیوانانەوە.










