رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی عێراق وێڕای ئه‌وه‌ی زیانی راستەوخۆی لەسەر شایستەییەکانی مووچەخۆران و خزمەتگوزارییەکان هەیە، هاوکات زەمینەی لێکگەیشتن و رێکكەوتن لە نێوان هەرێم و بەغدا دەشێوێنێت و ئاییندەی کاری پێکەوەیی و متمانە بەیەکترکردن ئەخاتە بەردەم مەترسی و گومان.
د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە تویتێکدا دەڵێت: بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی جگە لەوەی زیانی راستەوخۆی لەسەر شایستەییەکانی مووچەخۆران و خزمەتگوزارییە گشتییەکان هەیە، هاوکات زەمینەی لێکگەیشتن و رێککەوتن لەنێوان هەرێم و بەغداد دەشێوێنێت و ئاییندەی کاری پێکەوەیی و متمانە بە یەکترکردن دەخاتە بەردەم مەترسی و گومان.
رۆژی چوارشه‌ممه‌25ى1ى2023، دادگای فیدراڵی عێڕاق لە بڕیارێكی دژی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: سەرجەم ئەو بڕیارانە هەڵده‌وه‌شێته‌وە کە لە کابینەی پێشوودا به‌سه‌رۆكایه‌تی مستەفا کازمی بۆ ناردنی پارە لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان دراون.