سه‌لام عه‌بدوڵڵا
رۆژی پێنجشه‌ممه 19/1/2023، په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا- بوندستاگ- بڕیارێكی گرنگی سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵكوژیی برا ئێزیدییه‌كانمان دا‌و به كۆمه‌ڵكوژی -جینوساید- ناساند، پێشتریش هه‌ریه‌ك له هۆڵه‌ندا و فه‌ڕه‌نسا و به‌لجیكا، ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌یان وه‌ك جینۆساید ناساند‌و به‌و هیوایه‌ی وڵاتانی تریش ئه‌و بڕیاره بده‌ن، ئه‌گه‌رچی ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌ڵمانیا دوای هه‌شت ساڵ له‌و تاوانه مێژوییه‌ی كه ده‌رهه‌ق به ئێزیدییه‌كان كرا، ئه‌نجام درا، ده‌توانرێ بووترێت كه دوای كۆمه‌ڵكوژیی (جوه)ـه‌كان، له چله‌كانی سه‌ده‌ی پێشوودا، به قێزه‌ونترین و دڕنده‌ترین تاوان ده‌ژمێردرێت كه به‌رامبه‌ر مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام درا، چونكه هیچ پاساوێك، له‌م سه‌رده‌مه‌دا بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه نه‌بوو.
بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا كه خۆی له (20) خاڵ دا ده‌بینی، له نێویاندا چه‌ند خاڵێكی سه‌باره‌ت به تاوانكارانی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه تێدایه، كه ده‌بێت دادگایی بكرێن و به سزای شیاوی خۆیان بگه‌ن،ئه‌وه‌ی له‌م بڕیارنامه‌یشدا زۆر گرنگه، جه‌ختكردنه له‌سه‌ر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێزیدییه‌كانه بۆ زێدی باو باپیرانیان.
لێره‌دا جێی خۆیه‌تی ئاماژه به رۆڵی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بده‌ین بۆ رزگاركردنی به‌ندكراوه‌كان و نیشته‌جێكردنه‌وه‌یان، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی ئه‌م كاره به‌نده به جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی شنگال كه تا ئێستا له‌لایه‌ن هه‌ندێك هێزو لایه‌ن و ده‌ستوه‌ردانی نێوخۆ و ده‌ره‌كی ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی فه‌راهه‌م نه‌كردووه بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و بڕیاره‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی برایانی ئێزیدی بۆ زێدی خۆیان كه به‌شێكی سه‌ره‌كی ئه‌و كاره ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكوومه‌تی عێراقی كه ده‌توانێت به سووربوونی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌و زه‌مینه سازی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان دابین بكات.
شایانی وته‌نه له‌و (57) ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه‌ی سه‌رانسه‌ری جیهان، ئه‌و كڕبوونه‌یان بوو سه‌باره‌ت به‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌و بێ هه‌ڵوێستییانه تاكو ئێستا، كه له‌نێو وڵاتێكی ئیسلامی‌دا، به به‌رچاوی هه‌موویانه‌وه، ئه‌نجام درا، ئاوابێ هه‌ست و سۆز‌و بێ بڕیار‌و بێده‌نگ بوون.