خەبات: سولین سلێمان:-یانەی ئەسپسورای نێودەوڵەتی هەولێر یەکەم پاڵەوانێتی بازدانی سەر بەربەست لە رێکەوتی ٢٧ ئەم مانگە ئەنجام دەدات لە رۆژی هەینی کاتژمێر ٦ ئێوارە، خاتوو لەمیا بەرێوبەری کارگێری یانەکە لە لێدوانێکیدا تایبەت بە خەبات لەم بارەیەوە دەڵێت؛”بریارە نزیکەی ٤٠ بەشداربوی کچ و کور لەم پاڵەوانێتیە بەشداربن بن درێژی بەربەستەکانیش ٨٠ سم و ٩٠ سم و ١١٠ سم دەبن، ساڵانە یانەی ئەسپسواری نێودەوڵەتی هەولێر ئەم جۆرە پاڵەوانێتیە بۆ یاریزانەکانیان رێکدەخەن تێدا یێکەم و دووەم و سێیەم دەستنیشان دەکرێن و خەڵات دەکرێن لە لایەن دەستەی کارگێری یانەکەوە.