سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، “پاڵپشتی لە بانکی ناوەندیی عێراق دەکەین بۆ ئەوەی نرخی دۆلار بۆ نرخی پێشوو بگەڕێنێتەوە.” 

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە رێوڕەسمی تیرۆرکردنی محەممەد باقر حەکیم لە بەغدا باسی لە دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار کرد و گوتی، “کارمان کردووە بۆئەوەی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار جێگیر بێت.”

محەممەد شیاع سوودانی باسی لە سەقامگیری بازاڕی دۆلار کرد و گوتی، “بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی بانکی ناوەندیی عێراق بۆئەوەی سەقامگیری بۆ بازاڕ بگەڕێنێتەوە.”