فازیل میرانی
زانینی هۆکارەکان و دانانی رێگاچارەیەک بۆ ئەدای کەڵەکەبووی دەسەڵاتی فیدراڵی بۆ سەرزەنشتکردن نییە، ئەگەر بە فەرمانڕەواکانی وڵاتی ڕابگەینین و ئاگاداریان بکەینەوە و چارەسەر بۆ نۆ ملیۆن عێراقی بدۆزرێتەوە، کە لەژێر هێڵی هەژاری دەژین (دەوترێت) کە خەریکە ژمارەی دانیشتوان لە چل و یەک ملیۆن نزیک بێتەوە – لەمڕۆدا سەرژمێریێکی فەرمیی دانیشتوان نییە – و ئەم ژمارەیەش ئەوە دەگەیەنێت، کە چارەگێک لە دانیشتوانەکەی لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژیێت، واتە ئەم ژمارەیە لە پەرەسەندن دایە و تۆ بڵێی سەرەتای ئەم ژمارەیە بۆ ڕژێمی پێشوو بگەڕێتەوە یان دەرئەنجامی ئەو سیاسەتەیە، کە لە لێدوانەکانی دادوەری و دەستەی دەستپاکی دا باسمان کردبوو، کە پڕ بوو لە دزی و بەفیڕۆدان، کە کاریگەری نەرێنی لەسەر باری کۆمەڵایەتی درووست کردووە.
کاراکردنی کەرتی خزمەتگوزاری لە ڕووی واقیعی و ناوەڕۆکەوە، کە لە ئەزموونی مامەڵەکردن لەگەڵ نموونەی دیاریکراو و ئاماری مەیدانیدا وەرگیراوە لەجیاتی بەکارهێنانیان لە پڕوپاگەندە و مەبەستی، هەڵبژاردنەوە سەرەڕای زۆرێک لەو لایەنانەی داوای حەسانەوەی ناوخۆیی یان بیانی دەکەن – ئەگەر راست بکەن – ئەوە دەگەیەنێت، کە دەسەڵات بەرپرسێتی کۆمەڵایەتی بەلاوە گرنگ نییە و پێشینەی بۆ راگەیاندن تەرخان کردووە نەک بە کرداری.
جگە لەو نۆ ملیۆنەی خوارەوەی هێڵی هەژاری، ژمارەیەکی تری ترسێنەر هەیە، کە ئەویش بێکارییە، کە هەندێکیان تۆمارکراون و بەشێکی دیکەیان تۆمار نەکراوە و هەردووکیان نزیکەی چوار ملیۆن کەس دەبن، لەگەڵ بەرزبوونەوەیەکی ترسناکی کارکردنی منداڵاندا، سێیەکی کۆی ژمارەیان لەو وڵاتە لە بارودۆخێکدان، کە لە رووی تەمەنەوە بایەخیان پێ نادرێ، لەوەش زیاتر لە پێنج منداڵ دووانیان بەدەست هەژارییەوە دەناڵێنن و لە سەدا دوویان کاری دەستگێڕی دەکەن لە بازاڕ دا.
جگە لەو ژمارانە ژمارەیەکی تر هەیە سەبارەت بە ژمارەی فەرمانبەرانی بەرز لە رێژەی پەسەندکراو، کە ژمارەکەی بڵاونەکراوەتەوە و هۆکارەکەی ناسراوە، سەبارەت بە ژمارەی ئەو کەسانەی، کە بەزۆر یان ڕۆشنبیرکراون لەناو ڕێکخراوە چەکدارەکاندا، یان لەلایەن سیستمە هەرێمییەکان هەوڵدراوە دەوڵەتێکی قووڵ یان هاوتەریبیان لێ درووست بکرێ، بەڵام ئەگەر لە عێراق سەرکەوتنیشی بەدەست هێنابێت ئەوە ئەنجامە نزیکەکانی کارەساتئامێز دەبێت، چونکە گۆڕانی بیروباوەڕەکان لە ماوەی شەش دەیەی ڕابردوودا لە عێراق شەپۆڵە توند و تیژییەکانی بەدوای خۆیدا هێنا و تێیدا ئەزموونێک ئەنجامدرا، کە بۆ بەڵێنی کولتووری یاسایی و دەنگی جێبەجێکردنی مەزهەبی بەخێر نەگەڕایەوە، جا لەژێر هەر ناوێک بووبێت.
دۆسیەکانی ئابووری و پلاندانان نهێنی خنکاندن یان مانەوەی ئەو خەڵکانەن، کە لە وڵاتی ئێمەدا هەیانە و زۆر کاریگەریان هەبووە و لە خۆیدا زیانەکانیان بۆ سەر گەلانی عێراق گەڕاوەتەوە نەک ئەو وێنەیەی، کە بازاڕی بۆ خۆشدەکرێ لە هەموو سەردەمێکی حوکمڕانی دا، لە کوردستان بەو میراتە کۆنەی، کە بەشێکی زۆری پێکهاتەی کۆمەڵگای ئێمەی لەناوبرد، توانیومانە سەرکەوتن بەدەست بهێنین و هەوڵ بدەین لە حیزبەکەمان و حکومەتی کوردستان و پەرلەمانەکەی بە شێوەیەکی واقیعی تێبگەین، کە چی پێویستە بکرێ.
ئێمە جوڵانەوەکەمان وەکو کاتژمێرئاسا لێ کردووە بۆ ئەوەی بەردەوام بین بە نەوەی مۆدێرنەوە دەستمان پێکرد. هەروەها جوڵانەوەکەمان ئاڕاستە کرد بۆ دەرهێنانی ئەو شتەی، کە پێچەوانەی میلی کاتژمێر بوو، نە گوندەکانمان فەرامۆش کرد و نە کەرتی تایبەت و نە خزمەتگوزارییەکان بە هەموو لقەکانیانەوە پشتگوێ خستووە و کولتووری ناعەدالەتیمان لەسەر حسابی کەرتی ژیاری بۆ کەرتی خەیاڵی و یان نا بەرهەمهێن نەکێشاوە، ئەگەر براکانمان لە بەشەکانی دیکەی عێراق ئەزموونی ئێمە یان شتێکی لێ تاقیبکەنەوە ئەوە هەر هەنگاوێکی درووست بۆ هەمووان بەسوودە و هەر هەنگاوێکی پێوانە بۆ نەکراو یان زیان بەخش بە خراپ بەسەرماندا دەشکێتەوە.
٭ بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
لە عەرەبییەوە: شوان سەرابی