ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/19 لە چوارچێوەی چالاکییەکانی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس ، مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان، به‌شداری له‌ نیوەڕۆخوانێك كرد كه‌ له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌ی بەناووبانگی ئه‌مەریکی واشتن پۆست ڕێكخرابوو به‌ ناوی “خوانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌”.

لەو نیوەڕۆخوانەدا، چه‌ندین سه‌رۆك، سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیرانی ئه‌وروپا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كۆنگرێسمان و سیناتۆری ئه‌مریكی و چه‌ندین کەسایەتیی و خاوه‌نكار و بازرگانی گه‌وره‌ی جیهانی تێیدا به‌شداربوون.

سه‌رۆكی حكومه‌ت گفتوگۆی له‌گه‌ڵ چه‌ندین سەرۆک وسەرکردەی بەشداربوو کرد له‌نێویاندا: سه‌رۆكی لاتڤیا ئیگلیس لەڤیتس ، سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان کریاکۆس میتسۆتاکیس، سه‌رۆكی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی‌ داڤۆس کلاوس شواب ، وه‌زیری ده‌روه‌ی پاكستان بیلاوال بۆتۆ زەرداری و چه‌ندین وه‌زیری ئه‌وروپی و كۆنگرێسمان و سیناتۆری ئه‌مەریکی و سه‌رۆكی كۆمپانیا گه‌و‌ره‌كانی جیهان.

254

54353

2432

23432

42342

23432

42342

42343

432432

432432

42432

2342

43242

432432

43242