خەبات: حەمە ئەحمەد جاف:- لقی سلێمانی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند هونەرمەندی بەتواناو دیاری دراماو شانۆی کوردی (شادمان مەلا عزیز) ئەندامی لقی سلێمانی سەندیکای هونەرمەندان، دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیەکەیدا ئەمڕۆ یەکشەممە 2023/1/15 لەسلێمانی کۆچی دواییکرد.
لقی سلێمانی هونەرمەندان لەکۆتایی هەواڵەکەیدا بەناوی لقی سلێمانی هونەرمەندانەوە، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆیان بۆ خانەوادەکەیان و سەرجەم هونەرمەندانی کوردستان دەربڕیووە، ئێمەش بەناوی ڕۆژنامەکەمانەوە پرسە و هاوخەمیمان بۆ خانەوادە و هونەرمەندانی کوردستان ڕادەگەیەنین و دەڵێین: خوای گەورەو میھرەبان سەبووری بە خانەوادەکەی ببەخشێت و هونەرمەندیش خوالێی خۆشبێت و جێگای بەهەشت بێت.