سیامند سێلکی
له(11/1/1969)دا شێخ ئه‌حمه‌د (خودانی بارزان) وه‌فاتی کرد . ئه‌مه بۆ بارزانیه‌کان خه‌مێکی مه‌زن و کاره‌ساتبارو له‌بیرنه‌کراوه .چونکه سه‌رده‌می خودان بۆ بارزانیه‌کان له هه‌موو روویه‌که‌وه سه‌رده‌مێکی زێرین و بێ وێنه‌بوو . له‌سایه‌ی به‌ره‌که‌تی خودانی بارزاندا ،ئاشنابوون به‌جه‌وهه‌ری دینی ئیسلام وه‌کو حه‌قانیه‌تی په‌یامی خودای مه‌زن گه‌یشته لوتکه .مرۆڤ دوستی و رێزگرتن له‌به‌ها به‌رزه‌کانی مرۆڤایه‌تی بوونه پێوه‌ر له‌بنیاتنان و به‌رێوه‌بردنی ژیاندا.
ئه‌و بنه‌مایانه‌ی له‌سه‌رده‌می شێخ عبدولسه‌لامی بارزانیدا له‌پێناو ئاڤاکردنی کومه‌لگایه‌کی ته‌ندروست و کامل دا خرابوونه واری جێبه‌جێکردن ، پارێزران و په‌ره‌یان پێدرا . له‌م ڕوانگه‌یه‌وه لێبورده‌یی و پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه بۆ ره‌نگه جیاوازه‌کانی نێو کومه‌لگا بوونه بنه‌مایه‌کی نه‌گۆرو چه‌سپاو، موسلمانێک و کریستیانێک و جوله‌که‌یه‌ک له‌ئه‌رک و ماف‌دا بێ جیاوازی یه‌کسانکران و ئازادیه ئایینیه‌کانیان بویان فه‌راهه‌م و ده‌سته‌به‌رکران، هه‌موو کوت و به‌نده‌کانی سه‌ر چه‌وساندنه‌وه‌ی ئافره‌ت (ژن) هه‌لگیران و له‌گه‌ل پیاو له‌ئه‌رک و ماف‌دا یه‌کسانکرا , کچ و کوڕ له‌پپێکه‌وه‌نانی ژیانی هاوسه‌ریدا سه‌ربه‌ست و ئازادکران ، تاک و کومه‌لگا فێرکران که دوستی ژینگه بن و ژینگه‌یان خوش بوێت و پارێزگاری لێ بکه‌ن.
تاک و کومه‌لگای وا پێگه‌یاند که هه‌میشه پێکه‌وه‌و به‌یه‌کگرتووی رووبه‌رووی زۆلم و سته‌م و زۆرداری ببنه‌وه‌و له‌پێناو سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی‌دا مردنێکی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌و سه‌ربه‌رزانه هه‌لبژێرن . ئه‌و باوه‌ره‌ی لای تاک دروست کرد که دین واته دوور که‌وتنه‌وه له‌هه‌موو خرابکاریه‌ک ،دوور که‌وتنه‌وه له‌رق و کینه‌و دوو به‌ره‌کی ، دین واته نزیک بونه‌وه له‌کاری باش و خێرخوازی ، دین واته ئه‌خلاق و مرۆڤایه‌تی و ریزگرتن له‌به‌هابه‌رزه‌کانی مروڤایه‌تی.
خودانی بارزان لەچوارچێوەی ئەو ڕێنمایی و ئاموژگاریانەی کە بۆ خەلکی دەڤەری بارزان هەبوو ، هەمیشەو بەردەوام داکوکی لەسەر سێ خال دەکرد .یەکەمیان ئەوە بوو داوای لەخەلکەکە دەکرد کە لەناوخۆیان دا تفاق (یەکگرتوو )بن دەی فەرموو ئەگەر تفاق بن دەتوانن بەسەر دۆژمنەکانتاندا سەرکەون ، دەتوانن بەسەر هەموو سەختی و دژۆاری و ناخوشیاکەندا زال بن و ، ژیانێکی سەربەرزو پڕ لەکەرامەت و بەختەوەری بۆ خوتان و نەوەکانی داهاتوو دەستەبەر بکەن، بەلام ئەگەر تفاق نەبن هەموو شتێک لەدەست دەدەن.
دووەمیشیان ئەوە بوو دەی فەرموو بۆ ئەوەی بتوانن ڕەزامەندی خودای مەزن بەدەست بێنن و لەدونیاو ئاخرەتیشدا سەربەرز بن ، ئەو شتەی بۆ کوڕی خوتان پێ باشە بۆ کوڕی خەلکیشتان پێ باش بێ . وە ئەو شتەی پێتان وایە زەرەری بۆ کوڕی خۆتان تێدا ،ئەبێ بەهەمان شێوە بۆ کوڕی خەلکیش بەزەرەر بزانن و لێی دوور بکەونەوە.
سێیەمیشیان ئەوەبوو دەی فەرموو لەنێوان زالم و مەزلۆم دا هەمیشە لەگەل مەزلۆم بمێننەوەو بەرگری لێ بکەن و داوای چەسپاندنی حەق و عەدالەت بکەن.
بێ گومان ڕێبازی بارزانی نه‌مریش وه‌کو بزۆتنه‌وه‌یه‌کی شۆڕشگێرو ئازادیخواز‌و قوتابخانه‌ی کوردایه‌تی درێژه‌پێده‌ری په‌یامی خودانی بارزان و شێێخ عبدولسه‌لامی بارزانیه.
بویه بارزانی نه‌مرو دواتریش سه‌رۆک بارزانی له‌هه‌موو قوناغه‌کانی خه‌باتدا هه‌ولیانداوه ئه‌و بنه‌مایانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێکردن پارێزراوبن و په‌ره‌یان پێ بدرێت، ئه‌مه له‌و سونگه‌وه بوو که په‌یامی خودانی بارزان له‌هه‌موو ڕوویه‌که‌وه له‌خزمه‌تی پاراستنی به‌هابه‌رزه‌کانی دینی و ئینسانی و ئه‌خلاقیدا بوو .هه‌لبه‌ت ئه‌مه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه ده‌گمه‌نه‌یه که وه‌کو فه‌لسه‌فه‌یه‌کی فکری و سیاسی ڕێبازی بارزانی نه‌مر پێی له‌هه‌ر فه‌لسه‌فه‌و ڕێبازێکی دیکه‌ی سیاسی و فکری جیا ده‌کرێته‌وه‌و، به‌درێژایی زیاتر له‌یه‌ک سه‌ده‌ش له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو کوردستان بوته جێی متمانه‌ی کوردپه‌روه‌ران و ئازادیخوازانی کوردستان.