خەبات: هەمزە سەرحان:- ماهیر حەسەن ئەكتەری ناسراوی كورد لە فیلمێكی نوێدا بە ناوی “ژان” بەشداری دەكات و لە چەند رۆژی داهاتوودا كاتی نمایشكردنی فیلمەكە ئاشكرا دەكرێت، پەڕەی رەسمیی فیلمی “ژان” پۆستەری فیلمەكەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكردووەتەوە و هەر زوو دەنگدانەوەی بەرچاوی بەدوای خۆیدا هێنا، فیلمی ژان سیناریۆی لەیلا باغە و بە هاوبەشیی لەگەڵ بورهان ئەحمەدی كاری دەرهێنانی بۆ دەكات و چەندین هونەرمەند وەك، ماهیر حەسەن، شیما مەلایی، ئەفشین خدری، مائێدە فەزلی نواندنی بۆ دەكەن، لەبارەی كاتی نمایشكردنی فیلمەكەوە، پەڕەی رەسمیی فیلمەكە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك ڕایگەیاندووە، كە لە چەند رۆژی داهاتوودا رێكەوتی نمایشكردنی فیلمەكە لە سینەماكاندا ڕادەگەیەنرێت.