شێرکۆ حەبیب
کاتێک هەندێ حزبی سیاسی دادەمەزرێن وا نیشانی دەدەن کەوا لەسەر بنەمای خزمەتکردن وبەرژەوەندی گەل و نیشتمان رەفتار دەکات بۆ بەدەست هێنانی مافەکانی میللەت کە ئامانجی سەرەکییەتی، بەڵام لە داوی رووندەبیتەوە کە ئەوە تەنیا هەر دروشمی بریقدارە ، بۆ بەرژەوەندی تەسکی حزبایەتی بەکار دێت و ئامانج و بەرژەوەندییەکانی گەل و نیشتمان دەبێتە قوربانی مەرامی تایبەتی.
ئەمرۆ ئەگەر بارودۆخی کوردستان بەڵکو ناوچەکە هەڵبسەنگێنین، دەبینین زۆر حزب لەو بابەتەن نەک هەر ئەوە بەڵکو رێگرن لە کاری حزبە نیشتمان پەروەرەکان بۆ خزمەتکردنی گەل و نیشتمان، ئەگەر ئەمرۆ بەراوردی حزبێکی وەک پارتی دیموکراتی کوردستان بکەین کە زیاتر لە حەفتا ساڵە بێ وجان لە خزمەتی کورد و کوردستانە هەزاران قوربانی لەو پێناوە داوە، سەدان داستان و قارەمانیەتی تۆمار کردوە، سەرکەوتنی مەزنی وەدەست هێناوە، ئەمرۆشی لەگەڵ دابێ پارتی لە سایەی رێبازی پیرۆزی جەنابی مەلا مستەفا بارزانی نەمر و بەرابەرایەتی جەنابی سەرۆک بارزانی و رێنمایەکانی بەردەوامە لەو خەباتە پڕ لەسەر وەری و شکۆیە.
پارتی هەردەم وەک حزبێکی کوردستانی رەفتاری کردوە لەگەڵ سەرجەم پێگهاتەکانی کوردستان هەر بۆیەش دەبینین لە ریزەکانی پارتی لەسەرجەم پێکهاتەکانی نەتەوەیی و ئاینیی و مەزهەبی ئەندام و کادری و سەرکردایەتی بەدی دەکرێت، هەر ئەوەش وای کردوە پارتی پێشەنگ بێت و سەرقافڵەی کوردایەتی بێت.
ئەمرۆ کوردستان بەتایبەتی و ناوچەکە بەبارودۆخێکی نالەبار دا تێدەپەرەێت کە ئەرکی هەموو هێزو لایەن و کەسایەتیەکانی نیشتمان پەروەرە کە ناکۆی حزبایەتی و کەسایەتی بەلاوە بنێنن و هەوڵەکان لە پێناو بەرژەوەندی گەل و نیشتمان چڕ بکەنەوە، هەر ئەم ناکۆکی و دووبەرەکییە دوژمنانی کوردستان هەوڵەکانیان چر کردۆتەوە بۆ لەبار بردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و هەڵبەتە بە هاوکاری نەیارانی ناوەخۆ و پلانی وڵاتانی نەیار، بێگومان لەم سەروبەندەش هەموو لایەک زەرەر مەند دەبن.
ئەمرۆ پێویستە سەرجەم ئەو حزب و لایانە کە خۆیان بەدڵسۆزی وڵات دەزانن پشتگیری بەرنامە و کارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن بۆ سەقامگیری و ئارامی کوردستان و بنبڕکردنی گەندەڵی کارە دژە یاساکان، و هەروەها یەک ریزی نێو مالی کورد دەبێتە هۆکاری بەهێزی بەرەی ناوەخۆ دژ بە وڵاتانی ناوچەکە ئەوانەی بەبێ هۆ کوردستان بۆردومان دەکەن و زیان و دڵەراوگە بەدانشتوانی ناوچەکە دەگەیەنێ، هەروەها پێویستە ئەو لایانەی لە کوردستان پارێزراون پیرۆزی و بەرژەوەندی هەرێم و خەڵکەکەی بپارێزن و هەر کارێکی چەکداری هەیە لە دەرەوەی سنووری هەرێم ئەنجامی بدەن و نەک خاکی کوردستان ببێتە گۆرەپانی ململانێنی نێوانیان.
یەکریزی و تەبایی بە ئاخاڤتن و هەرەشە نابێت، بەڵکو کردار مەرجە، ئەگەر لایانێک لەو باوەرە دابن بەو رەفتارانە یەک ریزی و تەبایی ئەنجام دەدرێت ئەوە خەیاڵیان خاوە، و ئەگەر بەو بۆچوونانەیان هەرشە لە پارتی و هەوڵە نیشتیمانیەکانی دەکەن ئەوە هەڵەن، پارتی حزبێکی ئەمرۆ نییە لەسەر گۆرەپانی سیاسی، بەڵکو حزبێکی جەماوەری خاوەن پێگە و خەبات و تێکۆشانی دەیان ساڵە مەحاڵە بە هەوڵی ترسنۆکی ئەم لاو ئەو لا بێتە لەرزین جونگە رەگ و ریشەی لە نێو دڵی جەماوەرێکی تێکۆشەر و قارەمان دایە کە هەردەم گیان فیدان لە پێناو کوردستان و ئارامی و سەقامگیری و ئاوەدانکرن، و مێژوو ئەو شایەدیە بۆ خەباتی نەپساوی پارتی و رێگای راستەقینەی کوردایەتی دەدات کە ئەمەش سەرچاوەی لە رێبازی پیرۆزی جەنابی مەلا مستەفا بارزانی نەمر و دید بۆ چوونەکانی رابەر و مەرجەع جەنابی سەرۆک بارزانی وەرگرتووە.
گرنگە ئەو لایانە بەخو داچوونەوەیەک بکەن ئاورێک لە مێژوو بدنەوە بۆ ئەوەی هەڵەی رابردوویان دووبارە نەبێتەوە، کوردستان پارێزراو بێت ئەمەش بەکردارە نەک بە ئاخاڤتن و دەبێ بەرژەوەندی وڵات و میللەت لەسەروی بەژەوەندییەکان بێت.