سیامەند سێلکی
به‌گوێره‌ی ده‌ستوری عێراق پێویست بوو پێش سالی (2010) هه‌موو ئه‌و کێشانه‌ی که‌په‌یوه‌ندیان به‌کێشه‌ی کورد‌و ده‌سه‌لاته ده‌ستوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه هه‌یه له‌نێوان به‌غداو هه‌ولێردا ڕێککه‌وتنی له‌سه‌ر بکرێت و به‌پێی ڕێکاره ده‌ستوریه‌کان چاره‌سه‌ر بکرێن و کوتاییان پێ بهێنرێت، ئه‌مه له‌سه‌رده‌مێکدا بوو که دۆخی عێراق له‌هه‌موو ڕوویه‌که‌وه خه‌راپ بوو، ئابوریه‌که‌ی له‌و په‌ڕی خه‌راپی دابوو، بارودۆخی ئه‌منی به‌ڕاده‌یه‌ک خه‌راپ بوو ، حکومه‌تی عێراق توانای نه‌بوو ئاسایشی ناوچه‌ی سه‌وزیش دابین بکات.
بویه بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ ئاسایشی دامه‌زراوه سه‌ره‌کیه‌کان وه‌کو په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی کومارو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌لایان پێشمه‌رگه‌وه پارێزگاری لێ ده‌کرا، عێراق غه‌رقی شه‌ڕی تائیفی و مه‌زهه‌بی بوو، ڕۆژانه لایه‌نه دژ به‌یه‌که‌کان به‌دڕندانه‌ترین شێوه به‌ر ده‌بوونه گیانی یه‌کترو تاوانی قیزه‌وه‌ن و دوور له‌هه‌موو به‌هایه‌کی ئه‌خلاقی و ئینسانی و دینیان ده‌رحه‌قی یه‌کتر ئه‌نجام ده‌دا.
ئه‌مه وایکرد بوو له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وله‌تی و ناوچه‌که‌ش عێراق په‌راوێز بخرێت و بکه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو حسابات و معادلاته نێوده‌وله‌تی و ناوچه‌یه‌کان .له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م دۆخه خه‌راپه‌ی عێراقدا ، له‌سایه‌ی ئه‌و رێککه‌وتنه ستراتیژیه‌ی که له‌نێوان جه‌نابی سه‌رۆک بارزانی و ڕه‌حمه‌تی مام جه‌لادا ئیمزا کرا بوو، کوردستان له‌سه‌رده‌می زێڕینی خۆیدا بوو ، له‌ڕووی ئه‌منیه‌وه له‌ڕیزبه‌ندی ولاته پێشکه‌تووه‌کانی جیهاندا بوو.
دۆخی ئابوری و ژیان و بژێوی خه‌لک له‌لۆتکه‌ی پێشکه‌وتن و گه‌شه‌کردندا بوون، له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌که‌و جیهانیش پێگه‌یه‌کی به‌هێزی هه‌بوو ، وه‌کو ولاتێکی سه‌ربه‌خۆ سه‌ره‌ده‌ری له‌گه‌ل ده‌کرا، واته له‌هه‌موو ڕوویه‌که‌وه بارودۆخی کوردستان له‌بارودۆخی باشور‌و ناوه‌ڕاستی عێراق باشتر‌و سه‌قامگیرترو پێشکه‌وتووتر بوو.
جیاوازیه‌که به‌ڕاده‌یه‌ک بوو که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک قابلی به‌راورد کردن نه‌بوو، له‌م واقعه‌داو له‌گه‌ل ئه‌و هه‌موو جیاوازیه به‌رچاوانه‌ی له‌نێوا بارودۆخی به‌غداو هه‌ولیردا هه‌بوون ، به‌غدا نه‌ک هیچ هه‌نگاوێکی بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌و ماده ده‌ستوریانه نه‌نا که‌په‌یوه‌ندیان به‌کێشه‌ی کورد‌و مافه ده‌ستوریه‌کانیه‌وه هه‌بوو ، به‌لکو ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌نگاوی ده‌نا.
به‌خشکه‌ی هه‌موو ئه‌و ماده ده‌ستوریانه‌ی پێشێلکرد که په‌یوه‌ندیان به‌کورده‌وه هه‌بوو . ئه‌م پێشێلکاریه ده‌ستوریانه ڕۆژ به‌ڕۆژ فراوان بوون ، تا کار گه‌یشته جێبه‌جێکردنی سیاسه‌تی برسیکردن و له‌شکرکێشی بۆ سه‌ر کوردستان و دووباره ته‌عریب کردنه‌وه‌ی ناوچه کوردستانیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حکومه‌تی هه‌رێم!.
لیره‌دا پرسیاری جه‌وهه‌ری ئه‌وه‌یه ئایا به‌غدا که له‌و دۆخه خه‌راپه‌دا ئاماده نه‌بوو پابه‌ندی ده‌ستور بێت و له‌چوارچێوه‌ی ڕێکاری ده‌ستوریدا کێشه‌کان له‌گه‌ل هه‌ولێر چاره‌سه‌ر بکات ، چوون ئێستا بروا به‌وه بکه‌ین که ئاماده‌یی تێدا هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان؟! بێ گومان بارودۆخی ئێستای به‌غدا زۆر جیاوازه له‌گه‌ل ئه‌وکات ، له‌هه‌موو روویه‌که‌وه له‌سه‌ر پێی خۆی وه‌ستاوه‌و خاوه‌نی فرۆکه‌ی ئێف شازده‌یه‌و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وله‌تیش ئیعتباری بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا کورد خه‌راپترین و پڕ کێشه‌ترین ڕۆژه‌کانی خۆی به‌ڕێ ده‌کات .نێوماله‌که‌ی به‌شێوه‌یه‌ک په‌رته‌وازه بووه که ئه‌سته‌مه وا به‌ئاسانی ڕێکی بخاته‌وه، هه‌لبه‌ت ئه‌م دۆخه خه‌راپه‌ی کورد ده‌رئه‌نجامی ئه‌و شێوازه سیاسه‌ت کردنه‌یه که کومه‌لێک هه‌رزه سیاسی له‌سلێمانیه‌وه پیاده‌ی ده‌که‌ن و به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن ، به‌له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌م ڕاستیانه هیچ ئه‌قل و مه‌نتقێک ئه‌وه قبول ناکات به‌غدا ئاماده بێت بچوکترین هه‌نگاو به‌ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ر کردنی کێسه‌کان له‌گه‌ل هه‌ولێر بهاوێژێت.
بێ گومان چ پێشتر‌و چ ئێستاش که سه‌رده‌می به‌ڕێز محمد شیاع سودانیه هه‌ولێر هه‌میشه ئاماده بووه بۆ ڕێککه‌وتن و ، زۆر نه‌رمیشی له‌و پێناوه‌دا نواندوه، به‌لام ده‌رکه‌وت که‌چ به‌ڕێز سودانی و چ ئه‌وانی پێش ئه‌ویش ئه‌گه‌ر ویستی چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کانیشیان له‌گه‌ل هه‌ولێردا هه‌بێت، ئه‌وه ویست و هه‌وله‌کانیان بۆ ڕێککه‌وتن و چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان بێ ئه‌نجام بووه‌و له‌مه‌به‌دواش بێ ئه‌نجام ده‌بن، هوکاریش ئه‌وه‌یه ئه‌قلیه‌تێک کاریگه‌ری به‌سه‌ر بریاڕی به‌غداوه هه‌یه که هێشتا نکولی له بوونی کورد وه‌کو نه‌ته‌وه‌یه‌کی خاوه‌ن ماف ده‌کات و ، هه‌ر ئه‌و ئه‌قلیه‌ته‌شه ڕێگا نادات نه‌به‌ڕێز سودانی و نه‌هیچ که‌سێکی دیکه بچێته ژێر باری مافه ده‌ستوریه‌کانی کورد‌و خواسته ڕه‌واکانی.
به‌له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌م ڕاستیه کورد بۆ ده‌رباز بوون له‌م واقعه‌و پارێزگاری کردن له‌قه‌واره‌ی فیدرالی و ده‌سکه‌وته‌کانی یه‌ک رێگای له‌به‌رده‌مدا هه‌یه، ئه‌ویش پشتیوانی کردنه له‌به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی و کابینه‌که‌ی، دیاره لای هه‌موو خاوه‌ن ویژدانێک ڕوونه که به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی له‌ڕێگای جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌ی چاکسازیه‌وه کومه‌لێک هه‌نگاوی گرنگ و کاریگه‌ری بۆ باشتر کردنی دۆخی کوردستان ناوه، تا ڕاده‌یه‌ک به‌سه‌ر کێشه دارایی و ئابوریه‌کاندا زاڵ بووه.
مانگانه له‌ڕێگای پشت به‌ستن به‌داهاتی کوردستانه‌وه موچه دابه‌ش ده‌کرێت و به‌شێوه‌یه‌کی فراوانیش پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌کان و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی کوردستان ده‌ستیان پێ کردووته‌وه، دلنیام ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌کانی دیکه‌ش که تائێستا سه‌نگه‌ریان له‌کابینه‌که‌ی کاک مه‌سرور بارزانی گرتووه! ده‌ست له‌به‌رژه‌وه‌ندیه حزبیه‌کانیان هه‌لگرن و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه گشتیه‌کانی خه‌لکی کوردستاندا پشتیوانی له‌حکومه‌تی هه‌رێم بکه‌ن، ئه‌وه حکومه‌تی هه‌رێم له‌هه‌موو روویه‌که‌وه به‌سه‌ر ئالنگاریه‌کاندا زاڵ ده‌بێت و هه‌موو قه‌یڕانه‌کانیش تێ ده‌په‌ڕێنێت.