سەلام عەبدوڵڵا
هه‌موومان ئه‌و ڕاستییه ده‌زانین كه حكوومه‌تی عێراق له ساڵی 2014 وه تا ساڵی 2018 بودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕی كه كۆی ده‌گاته ده‌وروبه‌ری چوار ملیار دۆلار، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ناهه‌قییه‌ی ده‌رهه‌ق جووتیارانی هه‌رێم كرا، كه ماوه‌یه‌كی زۆره چاوه‌ڕوانی پێدانی پاره‌كانیانن كه به‌بێ هۆ له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه پشتگوێخراوه و جاروبار به‌شێكی كه‌می – وه‌ك چاوبه‌سته‌گی- لێده‌درێ، به‌ڵام تا ئێستا نه‌ماندی په‌رله‌مانتارێكی عه‌ره‌بی له‌وانه‌ی Puk media – ئامژه پێده‌دات ده‌نگی به‌رزكرده‌وه و ئیدانه‌ی ئه‌و زوڵم و ناهه‌قییه‌ی كرد، كه ده‌رهه‌ق به دانیشتوانی هه‌رێم و مووچه‌خۆرانی كرا؟!!
ئه‌وه‌تا ئێستا ده‌ڵێن گوایه (حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌نییه حساباتی خیتامی بۆ به‌غدا بنێرێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران و قووتی خه‌ڵك له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه بۆ هه‌رێم دواكه‌وتووه و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان باجی عینادی تیمی پارتی له حكوومه‌ت ده‌ده‌ن)!!
جا ئه‌وه‌ی مایه‌ی دڵگرانییه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م بۆچوونه چه‌وتانه له‌لایه‌ن لایه‌نێكه‌وه ڕه‌واجی پێده‌درێت كه خۆی به‌شداری حكوومه‌ته و له جومگه گرنگه‌كانیشدا پشكی شێره.
ئایا ئه‌وه ئێمه‌ین كه زوڵم و ناهه‌قی ده‌رباره‌ی عێراق پیاده ده‌كه‌ین یان ئه‌و حكوومه‌تی عێراقییه‌یه كه به ئاشكرا، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك بیانوو به هه‌رێم ده‌گرێت و هه‌وڵی سزادانی ده‌دات و ده‌یه‌وێت به‌كردار هه‌رێم لاواز بكات و ته‌نانه‌ت هه‌وڵی له‌ناوبردنی هه‌رێمیش بدات؟
ئایا ئاگاداری ئه‌و هه‌موو بڕوبیانووه نین كه دادگای باڵا به هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌یه‌وێت به یاسا و له قاڵبی یاسادا، هه‌رێم ئیحراج بكات و مۆڵه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌بردنی وه‌ك هه‌رێمێك پێبدات. ده‌بوو Puk media له‌بری جوینه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه له‌سه‌ر هه‌رێم داكۆكی له هه‌ڵوێستی نیشتمانیی حكوومه‌تی هه‌رێم بكات و پشتیوانی له ده‌ستكه‌وته‌كانی – كه ئه‌مڕۆ به‌ئاشكرا هه‌وڵی له‌ناوبردنی بۆ ده‌درێت – بكات و سه‌نگه‌ر له حكوومه‌تی به‌غدا بگرێ و پشتیوانی له خه‌ڵكی هه‌رێم بكات یان به‌پێچه‌وانه‌وه.
هه‌رچی ئه‌و بۆچوونانه‌ی PuK media ببینێت ده‌زانێ كه ئه‌مه هه‌وڵێكه بۆ تۆمه‌تباركردنی حكوومه‌تی هه‌رێم و پشتیوانییه له به‌غدا كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له قازانجی هه‌رێم و قه‌واره‌كه‌ی نییه.
له كۆتاییدا ده‌ڵێین گه‌ر نه‌توانین داكۆكی له هه‌رێمه‌كه‌مان و قه‌واره‌كه‌ی كه به خوێنی گه‌شی شه‌هیدان ڕۆنراوه با دژایه‌تیشی نه‌كه‌ین!
چه‌واشه‌كاریی ته‌نیا سوود به نه‌یارانی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێت.