خەبات: سولین سلێمان:- رێژین حیكمەت كەلە قەزای زاخۆ لە دایك بووە و دەرچووی بەشی زمانە لە كۆلێژی پەروەرەدە و بنیات، رێژینی نووسەر و شاعیر لەم دیمانەیەدا بۆ خەبات باس لە دەسپێكی كاری نووسین و شیعر دەكات و بەو شێوەیە وڵامی كۆمەڵێك پسیار دەداتەوە:
*سەرەتای دەسپێكی تو بۆ ئەم كارە چۆن بوو؟
سەرەتای دەسپێكی من دەگەرێتەوە بۆ كاتی قوتابخانە هەر ئەو كات حەزم بە خوێندنەوە و نووسین دەكرد، و لە چالاكیەكانی قوتابخانە بەشداریم دەكرد یەكەم شیعرم كە خوێندەوە لە پۆلی نۆ بوم لە ١٨ شوبات لە رۆژی قوتابیان، لەو كاتە زانیم كە بەهرەی شیعرو نوسینم تێدایەلەگەڵ ئەوەش كاری سەرەكی من لە ئێستادا بووەتە خوێندنەوەی كتێب نووسینی گوتار و بڵوكردنەوەیان لە كۆمەڵێك گۆڤار و سایت و رۆژنامەكان.
*پشگیری سەرەكی تۆ كێیە؟
پشگیری سەرەكی من دایك و باوكی منن بە تایبەتی ئەو كاتی كە شیعرم بۆ پێشمەرگە دەگوت ئەو كاتی ئەوان زۆریان پێخپشبوو ززۆر پشگیری منیان دەكرد.
*تا ئێستا هیچ بەرهەمێكی چاپكراوت هەیە و كارو چالاكیەێكانت چی دەبێت؟
تا ئێستا هیچ بەرهەمێكی چاپكراوم نییە هۆكاری ئەوەش ئەوەیە كە مرۆڤ تا گەورەتر بێت مێشكی فراوانتر دەبێت، واتە من پێم وایە كە زیاتر شارەزای نووسین ببم و ئەو كات بیر لە نووسینی كتێبێك بكەوە، لە ئێستادا خەریكی دروستكردنی كتێبێكم كە كاری نووسینی بە كۆتا هاتووە و ئەو كتیبە كۆمەڵە شیعرێكی جۆراوجۆر لە خۆ دەگرێت لە وانیش (نیشتیمان و نەتەوە و خۆشەویستی).