خەبات:بەرهەم شێخ عزەدین:- ئاریان لەتیف هونەرمەندی شێوەكار بەژدار بوو لە پێشانگایەكی نێودەوڵەتی شێوەكاری لە كۆریای باشوور لە شاری بووسان كە هونەرمەندانی ٤٩ وڵات تیایدا بەژداربوون پێشانگاكە پێشانگاكە لە لایەن زانكۆی تانگیمۆنگەوە سپۆنسەر كرا بوو، ئاریان لەتیف ئەحمەد لە ساڵی ١٩٩٤ لە لە شاری سلێمانی لەدایك بووە و لە ئێستادا دانیشتووی سلێمانیە لە كوردستانی عێراق ، دەرچووی بەشی تیشك لە پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی ، سەرەتای كاری هونەری ئەگڕێتەوە بۆ ساڵی٢٠١٤ ،، لە ١٩ پێشانگای هاوبەش و ٦ پێشانگای نێودەوڵەتی لە وڵاتانی توركیا و یۆنان و كۆریای باشوور و لوبنان بەژداری كردووە