خەبات:بەرهەم شێخ عزەدین:- بەڵگەفیلمی سینەمایی “دەروازەی خەونەكان” (دروازە رویاها)لە دەرهێنانی سینەماكاری پاوەیی “نگین ئەحمەدی” و لە بەرهەمهێنانی خاتوو”ئیلاهە نەوبەخت” لە یەكەمین نمایشی جیهانی خۆیدا لە بەشی پێشبڕكێی”نەوەكان” لە حەفتا و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیفیلمی “بەڕلینالە” لە وڵاتی ئەڵمانیا نمایش دەكرێت و بۆبەدەستهێنانی خەڵاتی ئەم بەشە، لەگەڵ بەرهەمی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان ڕكابەری دەكات.ئەم فیلمە كە بەرهەمهێنانەكەی زیاتر لە شەش ساڵی كات خایاندووە، چیرۆكی كچێكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بۆ بینەر دەگێڕێتەوە كە بە دوای بەشێك لە شووناسی خۆیەوە بە كامێڕاكەی دەچێتە ناو كچە شەڕڤانەكانی كۆبانییەوە؛ كچانێك كە نە تەنیا لەگەڵ داعش، بەڵكوو بۆ جیهانی خۆیانیش شۆڕشیان كردووە.ئەمجارە، خودی فیلمساز و كامێڕاكەی هاوڕێی دەبن لە ڕووبەڕوبوونەوە لەگەڵ جیهانی دەورووبەری ژنانی خەباتكار و ئەو بایخانەی كە شەڕی بۆ دەكەن.
بەرهەمهێنان و بڵاوكردنەوەی نێودەوڵەتی ئەم بەرهەمە بەڵگەفیلمە سینەماییە، لە ئەستۆی ڕێكخراوەی سینەمایی “تەسویر گوستەر ئیلاهەی پارسی(ئیلی ئیمەیج) بە بەرپرسیارییەتی خاتوو ئیلاهە نەوبەختە.ئەمە سێیەمین ئامادەبوونی “ئیلاهە نەوبەخت” وەكوو بەرهەمهێنەر لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بەرلین” دێتەئەژمار؛ ساڵی پاریش ئەو بە بەرهەمهێنانی فیلمی سینەمایی “ڕۆژی سێو” (روز سیب) لە دەرهێنانی “مەحموود غەفاری” لە “بەڕلینالە” ئامادەبوو.حەفتا و سێیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “بەرلین” بە بەرپرسیاری خاتوو “ماریتێ ریسێنبێك” و بە دەرهێنانی هونەری “كاڕلۆ چاتریان” لە چەندین بەشی پێشبڕكێی و دەرەوەی پێشبڕكێی لەوانە؛ بەشی پێشبڕكێی “سەرەكی”، بەشی پێشبڕكێی “نەوەكان” ، بەشی پێشبڕكێی “فڕۆم” ، بەشی پێشبڕكێی “كورتە فیلم”.
بەشی پێشبڕكێی “بەڵگەفیلم” و چەندین بەشی دەرەوەی پێشبڕكێی لەوانە؛ بەشی”پانۆڕاما”، بەشی “نمایشی تایبەت”، بەشی “نمایشی سینەمای كلاسیك” و … لە ڕۆژانی 16 تا 26ی فێبریوەری 2023 لە شاری بەرلین لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.