خەبات: سولین سلێمان:- پاک مانەوەی پێست گرینگدان پێی دەبێتە هۆی ئەوەی ببینە خاوەن پێستێکی جوان و پاک بەڵام چۆن بتوانین بە شێوەیەکی تەندروست پێشتمان بە پاکی و گەنجی بهێڵینەوە ، میلان غالب تۆفیق پسپۆر لە بەکارهێنانی لێزەر و هایدرۆفیشیاڵ لە یەکێک لە سەنتەرەکانی شاری هەولێرە دەربارەی سودەکانی بەکارهێنانی هایدرۆفیشیێڵ دەڵێت.
هایدرۆفیشیێڵ دانیشتنێکە بۆ پاککردنەوەی پێست لە قوڵاییدا و بەهەمان شێوە بە دانیشتنێکی ئیسراحەت و ئاسوودەییش دادەنرێت، میلان گوتیشی سوودی هایدرۆفاشیاڵ بریتییە لە پاککردنەوەی پێست لە هەموو ئەو پیسیانەی کە ڕواڵەتێکی بێزارکەریان هەیە، وەکو خاڵی ڕەش، خاڵی سپی، پێستی مردوو، و چەوری زیادە.
دەربارەی ئەوەی کە هەموو کەسێک دەتوانێت هایدرۆفیشێڵ ئەنجام بدات گوتی”بەڵێ هەموو کەسێک دەتوانێت هایدرۆفاشیاڵ بکات، تەنها لە حاڵەتە دەگمەنەکان نەبێت کە دوای پشکنینی پزیشکی پسپۆڕ دیاری دەکرێت، میلان لە کۆتاییدا بۆ بوون بە خاوەن پێستێکی تەندروست و جوان ئاماژەی بەوە کرد کە ئەنجامدانی پاککردنەوەی وەرزی پێست، دوورکەوتنەوە لە خواردنە خێرا و ناتەندروستەکان، خواردنەوەی ئاوی زۆر، و بەکارهێنانی دژەخۆر ئەگەرن بۆ بوون بە خاوەن پێستێکی جوان.










