خەبات: ئارام شێرکۆ – کەرکووک:- بەسەرپەرشتی نوینەرایەتی كەركووكی لیژنەی ئۆلۆمپی كوردستان، یەكێتی تۆپێ بالەی كەركووك هەستا بە ڕێكخستنی پاڵەوانێتی یانەكانی كەركووك لە سەر ئاستی كچان، لە یاری كۆتاییشدا هەردوو یانەی فەتات و سۆلاڤ ڕووبەڕووی یەكتر بوونەوە، بەئامادەبوونی نەوزاد قادر سەرۆكی نوێنەرایەتی كەركووكی لیژنەی ئۆلۆمپی كوردستان وژمارەیەكی زۆر بەرپرسی وەرزشی شارەكە یانەی فەتات توانی ببێتە پاڵەوان، دوای ئەوەی بە ئەنجامی دوو گێمی بێ وەلام یارییەكەی لە بەرژەوندی خۆیان كۆتایی پێبهێنن وببنه پاڵەوانی یانەکانی کەرکووک، سەبارەت بهم پاڵهوانێتییه زەینەب عەبدولئەمیر سەرۆکی یانەی فەتات گوتی: پاش چوار ساڵ دابڕان جارێکی تر توانیمان بەشداری بکەین لە پاڵەوانیەتی بالەی کچان و سەرکەوتو بووین، ئەمەیش هەنگاوێکی باشە بۆ خۆ ئامادە کرد بۆ پاڵەوانێتی یانەکانی کوردستان و عێراق.