خەبات: سولین سلێمان:- ئەیوب رەبیع ھەزاڵی تەمەن20 ساڵ نیشتەجێی ھەولێرە و ھەر لەو شارە لە دایک بووە و قوتابی قۆناغی 3 زانکۆی کوردستانە لە بەشی بەرێوەبردن و بسنێس، لەم دیمانەیەدا بۆ لاپەرەی وەرزشی رۆژنامهی خەبات باس لە سەرەتای دەسپێکی خۆی دەکات بۆ ناو یاری لەشجوانی و نوێترین کاروچالاکییەکانی.
*چۆن لە سەرەتادا دەستت بەو یارییە کرد؟
لە تەمەنی 17 ساڵی دەستم پێکرد نزیکەی 3 ساڵە لەناو ئەو بوارەم تا ئێستاش بەردەوامم، یاری لەشجوانی خولیایەکی منداڵیم بوو، کاتێک سەیری تەلەفزیۆنم دەکرد ئەو یاریزانەی لەشجوانیم دەبینی ھانیاندام دەستپێبکەم وە ھۆکاری دەستپیکردم ھەم حەز بوو وە ھەم لاوازیی جەستەم بوو چونکە کێشم زۆر کەم بوو لە چاو تەمەنم.
*ئەو پاڵەوانێتییانە چین کە بەشداریت تێدا کردوون؟
بەشداریم لە دوو پاڵەوانیتی لەشجوانی کردوە لەسەر ئاستی ھەولێر توانیم لە ساڵی 2021 پلەی 3یەم لە بەشی بۆدی بیوڵدینگ و پلەی ٤ەم لە بەشی کلاسیک بەدەستبێنم وە ئەم ساڵ پلەی 6همم ھێنا لەسەر ئاستی بۆدی بیولدینگ.
*نوێترین کاروچالاکییەکانت چین لە داهاتوودا؟
لە داھاتوو بە ھیوام بتوانم لە پاڵەوانیتی لەسەر ئاستی کوردستان بەشداری بکەم وە پلەی باشتر بەدەستبهێنم وەکو راھێنەرێک خزمەتی خەڵکەکەم بکەم و ههروهها پەیامم ئەوەیه کە گەنجان ھاند بدرێن دەست بە وەرزش بکەن بۆ تەندروستی خۆیان و بروایان بەخۆههبێت و ههروهها یەکێتی لەشجوانی کوردستان زیاتر ھاوکاری و یاریزانان بێت.