ڕکابەرییەکانی مۆندیالی 2022ی قەتەر کۆتایی هات، هەڵبژاردەی ئەرژەنتین لەسەر حیسابی پاڵەوانی پێشوو هەڵبژاردەی فەرەنسا بە لێدانی سزا نازناوەکەی بردهوه، دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە خەڵاتی تاکەکەسی بەم شێوەیە دابەشکرا:
باشترین یاریزانی لاو: ئینزۆ فێرناندێز (ئەرجەنتین)
باشترین گۆڵپارێز: ئیمیلیانۆ مارتینێز (ئەرجەنتین)
گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە: کیلیان مباپێ (فەرەنسا) 8 گۆڵ
باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە: لیۆنێل مێسی (ئەرجەنتین)