
خەبات: رەمزی میرەكانی:- لە ساڵی 1962دا بەڕازیل بووە دوا هەڵبژاردە – و دووەم هەڵبژاردە لە مێژووی مۆندیالدا – كە بە سەركەوتوویی بەرگری لە ناسناوەكە بكات، مۆندیال كە لە ساڵی 1930دا بۆ یەكەمجار لە ئۆرۆگوای ڕێكخرا، لەو ساوە تاكو ئێستا گۆڕانكاریی زۆری بەسەردا هاتووە، قەبارە، جەماوەریەتی و گرنگییەكەی زیادی كردووە، بەڵام هەندێك شت بە تەواوی بە پێشبینیكراویی ماونەتەوە. لێرەدا لیستێكی زانیاری خێراتان پێ ئاشنا دەكەین:-
• لە كاتێكدا 79 وڵات لە 21 وەشانی پێشووی پاڵەوانێتییەكەدا بەشدارییان كردووە، تەنها 8 وڵات ناسناوەكەیان بەدەست هێناوە: بەڕازیل (5 جار)، ئیتاڵیا و ئەڵمانیا (4 جار)، فەرەنسا، ئۆرۆگوای و ئەرجەنتین (دوو جار)، ئینگلتەرا و ئیسپانیاش (1 جار).
• لە ساڵی 1978ـەوە، تەنها 2 هەڵبژاردە كە هەرگیز ناسناوەكەیان بەدەست نەهێناوە گەیشتوونەتە یاری كۆتایی (هۆڵەندا و كڕواتیا).
• دوایین جار كە پاڵەوانێك دوو ناسناوی لەسەریەك بەدەست هێنابێت، لە ساڵی 1962دا بوو كاتێك بەڕازیل كە هەڵگری ناسناوەكە بوو سەركەوتنی بەدەستهێنا.
• بەڕازیل، ئەڵمانیا و ئیسپانیا تاكە هەڵبژاردەن كە لەدەرەوەی كیشوەرەكانی خۆیان ناسناوی مۆندیالیان بەدەست هێناوە.
• هیچ وڵاتێكی ئەفریقی قۆناغی چارەكی كۆتایی تێنەپەڕاندووە، لەو دەمەی كۆریای باشوور تاكە وڵاتی ئاسیایە كە گەیشتووەتە قۆناغی پێش كۆتایی (2002).
• تەنها ئیسپانیا توانیویەتی ناسناوەكە بەدەست بهێنێت دوای دۆڕانی لە یەكەم یارییدا (2010).