خەبات: ئومێد رهحیم – پێنجوین:- بەپێی ڕاگەیەنراوێکی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی تەنها یانەی خەڵات و سلێمانی مافی بەشداربوونیان هەیە لە خولی پلە دووەکانی عێراق، ئهمهش دەقی ڕاگەیەنراوەکەی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانییه كه بۆ یانە بەشداربووەکانی خولی پلەدووی عێراق ناردووه: یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی ئاگاداری هەردوو یانەی سلێمانی و خەڵاتی پێنجوێن دەکاتەوە کە تەنها ئەم دوو یانەیە بەشدارن لەخولی پلەدووی عێراق.
لیژنەی پێشبڕکێکانی یەکێتی تۆپی پێی عێراق رایگەیاند: سەرجەم خولەکانی عیراق بە هەموو پلەکانیەوە لەسەر کوڕاسی 2022_2023 دەڕوات بەڕێوە، بەو یاسایەش تەنها هەردوو یانەی وەرزشی سلێمانی و خەڵاتی پێنجوێن بەشداری خولی پلە دووەکان دەکەن، چونکە وەرزی 2021_ 2022 ئەوان بەشدارییان کردووە لەخولی پلە دووەکان، لیژنەکە ئاماژە بەوەش دەدات؛ سەرجەم یانەکانی تر لەخولی یانە پلە سێیەکان بۆ وەرزی (2022/2023) بەشداری کێبڕکێکان دەکەن، ئەوەش بەپێی رێنمایی و راسپاردەکانیان.










