لــە کۆنــەوە دروســتکردنی تەســبیح بەشــێوازێکی نەریتیــی بــووە و بــۆ دروســتکردنی یــەک دانــە تەســبیح چەنــد رۆژێــک کاتــی ویســتووە، به‌ڵام ئێســتا بەهــۆی ئامێــری تایبەتــەوە، کارەکانــی دروســتکردنی تەســبیح ئاســانرت بــووە و چەراخێکیــش مــاوەی چەنــد ســاڵێکە دەســتی داوەتــە پیشــەکە و چەنــد داهێنانێکــی لــە شــێوازی دروســتکردنی تەســبیحدا کــردووە، بەجۆرێــک لــە دەنکەکانـی تەسـبیحەکە، فانـۆس، المپـا، پیاڵـە و چەندیـن شـتی دیکـەی نەخشـاندووە و ئەمەیـش وەک زیندووکردنــەوەی شــتە کــۆن و کەلەپوورییــەکان وەســف دەکات.
دروســتکەری تەســبیح فەرهــاد چــەراخ: پێــش هەشــت ســاڵ دەســتم بــەم کارە کــرد، ســەرەتا کارەکانــم بــە شــێوازی نەریتیــی دەکــرد و یەکــەم تەســبیحم دروســت کــرد کونــی دەنکەکانــی خــوار و خێــچ بــوو، چونکـە یەکـەم ئەزموونـم بـوو، به‌ڵام رۆژ بــە رۆژ گرنگیــم بــە کارەکــەم دەدا و دواتــر ئامێــری دیکــەم کــڕی و ئێســتاش ســەرجەم ئامێرەکانــی دروســتکردنی تەســبیحم هەیــە.
تەســبیح بریتییــە لــە کۆکردنــەوەی چەنــد دەنکۆڵەیەکــی ئەندازەیــی لــە مــاددەی بــەرد، دار و پالســتیک بــە شــێوەیەکی بازنەیــی لــە دەزووێکــدا، ئــەو تەســبیحە لــە نەریتــە جیاوازەکانــدا بــۆ مەبەســتی جیاجیــا بەکاردەهێندرێــت و چەندیــن قەبــارە و رەنــگ و مــاددەی هەیــە.
لــە کۆنــەوە دروســتکردنی تەســبیح بەشــێوازێکی نەریتیــی بــووە و بــۆ دروســتکردنی یــەک دانــە تەســبیح چەنــد رۆژێــک کاتــی ویســتووە، به‌ڵام ئێســتا بەهــۆی ئامێــری تایبەتــەوە، کارەکانــی دروســتکردنی تەسـبیح ئاسـانرت بـووە و چەراخێکیش مـاوەی چەنـد سـاڵێکە دەسـتی داوەتـە پیشــەکە و چەنــد داهێنانێکــی لــە شــێوازی دروســتکردنی تەســبیحدا کــردووە، بەجۆرێــک لــە دەنکەکانــی تەســبیحەکە، فانــۆس، المپــا، پیاڵــە و چەندیـن شـتی دیکـەی نەخشـاندووە و ئەمەیـش وەک زیندووکردنـەوەی شـتە کــۆن و کەلەپوورییــەکان وەســف دەکات.
فەرهــاد چــەراخ، دانیشــتووی کۆمەڵــگای مەالئۆمــەر ســەربە پارێــزگای هەولێــر، مــاوەی هەشــت ســاڵە خەریکــی دروســتکردنی تەسـبیحە، ئـەو لـە ژوورێکـی نهۆمـی سـەرەوەی ماڵەکـەی، چەندیـن ئامێری تایبــەت بــە بڕیــن و کونکردنــی دەنکـەکان و درەوشـانەوەی دەنکەکان هەیــە و رۆژانــە بــە تاشــینی بــەرد و مــاددە گرانبەھــاکان ســەرقاڵی
دروســتکردنی تەســبیحە.
ئــەو ســەرەتا مــاددەکان لــە شــێوەی قالـب لـە تورکیـا دەکرێـت و هـاوردەی دەکات، دواتــر لــە رێــگای مشــارەوە
دەســت دەکات بــە بڕینــی قالبــەکان، پاشــان چوارگۆشــەی بچــووک بچووکــی لــێ دەردەچێــت، ئینجــا لــە رێــگای ئامێرێکــی دیکــەوە دەســت دەکات بـە داتاشـینی قەبـارەی بازنەیی و ئینجــا کونکردنــی دەنکەکــە، دواتــر لــە رێــگای ئامێرێکــەوە کــە تایبەتــە بــە درەوشــانەوە، دەنکــە تەســبیحەکە بــە دوو قۆنــاغ تێپــەڕ دەبێــت، یەکێکیــان قۆناغــی نەهێشــتنی شــوخت و کونــی بچووکــە و ئــەوەی دیکـەش قۆناغـی کۆتایـی دەنکەکەیـە کــە بریتییــە لــە درەوشــانەوە و بریقەدارکردنــی دەنکــەکان، ئینجــا لــە رێــگای دەزوویەکــەوە دەنکــەکان بەیەکــەوە دەبەســتێتەوە و دەبێتــە تەســبیح.
فەرهــاد چــەراخ بــەدەم بڕیــن و داتاشــینی دەنکــە تەســبیحەکانەوە، گوتــی: پێــش هەشــت ســاڵ دەســتم بــەم کارە کــرد، پێشــر کــە ئــارەزووم لەســەر تەســبیح هەبــوو، مــەواد و شــتەکانم دەکــڕی و دەمدایــە وەســتایەک بــۆ ئــەوەی تەســبیحم بــۆ دروسـت بـکات، زۆرجـار کارەکەیـان دوادەکـەوت، منیـش بەهـرەم لـە کاری دەســتی هەیــە بۆیــە بڕیارمــدا بۆخــۆم تەســبیح دروســت بکــەم و ســەرەتا کارەکانــم بــە شــێوازی نەریتیــی دەکــرد و زۆرجــار هەبــوو کەســوکارم پرســیاریان دەکــرد کــە بەچییــەوە خەریکــم و پێیــان ســەیر بــوو دەســتم داوەتــە کارێکــی دەســتی کــە پێشــر ئەزموونـم لێـی نەبـووە، چونکـە کاری بڕینـی دەنکەکانـم لـە رێـگای مشـاری دەســتییەوە دەکــرد، یەکــەم تەســبیحم دروســت کــرد کونــی دەنکەکانــی خــوار و خێــچ بــوو، چونکــە یەکــەم ئەزموونــم بــوو، به‌ڵام رۆژ بــە رۆژ گرنگیــم بــە کارەکــەم دەدا و دواتــر ئامێــری دیکــەم کــڕی و ئێســتاش ســەرجەم ئامێرەکانــی دروســتکردنی تەســبیحم هەیــە.
ئــەو پیشــەوەرە ئامــاژە بــەوە دەکات کــە خواســتی لەســەر تەســبیحێکی گرانبەهــا زیاتــر وایکــردووە کــە پــەرە بــە کارەکــەی بــدات و گوتیشــی: رۆژێــک بــە بــازاڕدا دەڕۆیشــتم، تەســبیحێک ســەرنجی راکێشــام، منیــش پرســیاری نرخەکەیــم کــرد و تەسبیح فرۆشــەکە گوتــی گرانــە و نرخــی ٤٥٠ هــەزار دینــارە، منیــش تەســبیحێکەم لێــی کــڕی و ئــەوەش بــووە هۆکارێکــی دیکــە بــۆ ئــەوەی لــە کارەکــەم بــەردەوام بــم و بیــر لــە داهێنــان بکەمــەوە.
لەبــارەی جــۆر و کارەکانــی دروســتکردنی تەســبیح، فەرهــاد چــەراخ گوتــی: جــۆری کەهرەمــان (کارەبــا) زۆر ناســکە و نرخیشــی گرانــە بەهــۆی ئــەوەی ماددەکــەی بــەردە، ماددەکــە لــە شــیلەی دارێــک دروسـت بـووە، ئـەو شـیلەیە دواتـر لـە دارەکـە کەوتووەتـە خـوارەوە بـۆ نـاو دەریــا، دوای چەندەهــا ســاڵ دەبێتــە بــەرد و دەتوانیــن لــە دروســتکردنی تەســبیح بــەکاری بهێنیــن.
بــە گوتــەی ئــەو پیشــەوەرە جــۆری کەهرەمــان لــە رێــگای چەنــد تاقیکردنەوەیـەک دەنارسێتـەوە و ئـەو دەڵێــت: ئەگــەر مــاددەی کەهرەمــان لــە ئاوێکــی خوێــواوک دابرنێــت ئــەوا ســەرئاو دەکەوێــت، هەروەهــا بۆنێکـی تایبەتـی هەیـە، جگـە لـەوەش هێــزی راکێشــانی هەیــە بەجۆرێــک دەنکەکانــی لەیەکرتبخشــێنی ئــەوا هێــزی راکێشــان دروســت دەکات و دەتوانێــت وردە خــۆڵ و ســۆتەکی جگــەرە لــە زەوی هەڵگرێتــەوە و هێزێکــی موگناتیســی دروســت دەکات.
فەرهــاد چــەراخ ژمارەیەکــی زۆر تەســبیحی لــە ژوورەوە هەڵواســیووە و وەک خــۆی دەڵێــت بــە دروســتکردنی المپــا، فانــۆس و پیاڵــە چەنــد داهێنانێکــی لــە دروســتکردنەکەیدا کــردووە و گوتــی: جیــا لــە دروســتکردنی دەنکــە خــڕ و هێلکەییەکانــی تەســبیح، ئــەوا المپــا، فانــۆس و پیاڵــە و ژێرپیاڵەشــم لــە نێــوان دەنکەکــە و ئیاممەکــەدا دروســتکردووە، دەمەوێــت ئــەو شــتە کــۆن و فۆلکلۆرانــەی لــە پێشــدا هەبــوون، ئێســتا وەکــو یادگارییــەک لــە دروســتکردنی تەســبیحدا زیندوویــان بکەمــەوە.
تەســبیح بــۆ زۆر مەبەســت هەڵدەگیرێــت لــە بۆنــە ئایینــی و کۆمەاڵیەتییەکانــدا، به‌ڵام وەک فەرهــاد چــەراخ ئامــاژەی پــێ دەکات، جگــە لــە بۆنــەکان و بەخشــینی وەک دیــاری، ئــەوا تەســبیح ئارامبەخشــە و گوتــی: مــن زۆرجــار شــەوانە تووشــی خــەوزڕان بوومــە، به‌ڵام کاتێــک دەســتکاری تەســبیحەکانم کـردووە، هەسـتم بـە ئارامـی کـردووە و خــەوم لــێ کەوتووەتــەوە، بۆیــە دەتوانیـن تەسـبیح وەک ئارامکـەرەوە بەکاربهێنیــن.