خەبات: سولین سلێمان:- توانا بەکر رەحیم میوزیکژەنی بە توانای ئامێری پیانۆیە و لە هەمان کاتدا پزیشکی ددانە و خەڵکی شاری کەرکوکە لەم دیمانەیەدا باسی دەسپێکی خۆی بۆ ناو دنیای موزیک لە ئامێری پیانۆدا دەکات و هەروەها باس لە نوێترین کاروچالاکیەکانیشی دەکات.

*دەستپێکی فێربوونی پیانۆتان بۆ کەی و چۆن بوو؟
دەسپێکی من بۆ فێربوونی ئامێری پیانۆ لە تەمەنی ١٢ ساڵییەوە دەستی پێکرد کە بەژدار بووم لە خولێکی فێربوونی موزیک دواتر لە ساڵی ٢٠١٦ بووم بە ئەندام لە ئۆرکیسترای لاوانی سلێمانی وەکو ژەنیاری پیانۆ.

*تا ئێستا هیچ کۆنسێرتت ئەنجام داوە؟
تا ئێستا ٩ کۆنسێرتم ئەنجام داوە لە شارەکانی سلێمانی و کەرکوک و هەولێر بە شێوازی ئۆرکێسترا و بە شێوازی تاکژەن جگە لە چالاکی خێرخوازی بۆ خەستەخانە و ناەخۆشییە درێژ خایەنەکان و خانەی بەساڵاچووان و مناڵانی بێ دایک و باوکان بەخۆشحاڵییەوە هەموو چالاکییەکان نوێ و تازەگەری بوون لە کوردستانا بۆیە ئامادەبوونێک باش و سەرکەوتنێکی باشیان بەدەست هێنا.

* هیچ خولێكی فێربوونی ئامێری پیانۆتان بۆ فێرخوازان کردۆتەوە؟
خولی فێربوونی ئامێری پیانۆم هەیە لە کەرکووک و تا ئێستا زیاتر لە ٢٠ ژەنیاری ئامێری پیانۆ دروست بوون لە شارەکە و بوون بە مامۆستا موزیک لە چەندین قوتابخانەی شارەکە.

*نوێترین کار و چالاکیەکانت چین؟
نوێترین چالاکییەکانم ئامادەکاری بۆ کۆنسێرتێکی گەورە ئەکەین لە شاری کەرکوک ئەنجام ئەدرێ و بەرهەمێکم تۆمار ئەکەم و ئەبێت بە یەکەم ڤیدیۆ کلیپم و بڵاوئەکرێتەوە بەم زووانە.

*لە کۆتاییدا چ پەیامێکتان هەیە؟
پەیامی من ئەوەیە فێربوونی موزیک بکرێ بە کلتور لە وڵاتەکەمان و هەموو دایک و باوکان پاڵپشتی منداڵەکانیان بن بۆ ئەوەی فێری ژەنینی ئامێرێک بن و گرنگی زیاتر بە وانەی موزیک بدرێت لە قوتابخانەکان.