خەبات: سولین سلێمان:- کاردۆ محەمەدی تەمەن 28 ساڵ پاڵەوانی لەشجوانی لە هەمان کاتیشدا راهێنەرە و خاوەنی هۆڵی تایبەت بە خۆیەتی لەم دیمانەیەدا بۆ خەبات باسی دەسپێکی خۆی بۆ ناو ئەو یارییە دەکات و هەروەها نوێترین کاروچالاکیەکانی تایبەت بۆ لاپەرەی وەرزشی خەبات باس دەکات.

دەسپێکی تۆ بۆ ناو ئەو یارییە چۆن دەستی پێکرد؟
*کاتێک لە کۆتاییەکانی قوناغی خوێندنم دابوم لە ساڵی 2016 بۆ 2017 بۆ ماوەی دوو مانگ رووم کردە هۆڵێکی لەشجوانی ئیتر لەو کاتی دەستم پێکرد پاش 8 مانگ توانیم ببم بە یاریدەدەری راهێنەر و گرینگیم بە تواناکانم دا، گوتیشی لەبەر خوشەویستیم بۆ ئەو یارییە توانیم بگەم بە بەشێک لە حەز و ئامانجەکانم و بیکەم بە بژێوی ژیانم.

*ئەو پاڵەوانێتیانە چین کە بەشداریت تێدا کردووە؟
“لە ساڵی 2019 بەشداری پاڵەوانێتی کوردستانم کردتوانیم پلەی دووەم بەدەستبێنم لەسەر ئاستی کوردستان و لە ساڵی 2021 یش بەشداری لە 4 پاڵەوانێتیمدا کرد دوو پاڵەوانێتی لە مانگی 9 بون لەسەر ئاستی هەولێرو دورووبەری توانیم لە بۆدی بیلدینگ و بۆدی کلاسیک پلەی دووەم بەدەستبێنم و لە هەمان ساڵیشدا لە مانگی 11 بەشداری پاڵەوانێتی کوردستانم کرد پلەی سێیەمم بەدەستهێنا و هەروەها هەڵگری بروانامەی a,b,c م.

*نوێترین کاروچالاکیەکانت چین؟
“کۆمەڵێک یاریزانم پێگەیاندووە کە توانیویانە بەشداری پاڵەوانێتی بکەن پلە و مەدالیای زێر بەدەستبێنن تا ئێستاش بەردەوامم و هەروەها لە بەرنامەی داهاتوومدا هەیە کە بەشداری لە پاڵەوانێتی عێراق و دەرەوەدا بکەم.

*لە کۆتاییدا چ پەیامێکت هەیە؟
“هیوادارم زیاتر گرنگی بە وەرزش بدرێت بە تایبەتیش وەرزشی لەشجوانی چونکە ئەم وەرزشە وەک ئۆکسجین بۆ جەستە پێویستە لەگەڵ ئەوەشدا جەستەیەکی بەهێز و رێک و پێکت پێ دەبەخشێت لە رووی تەندروستیەوە هەروەها داواکارم لە راهێنەری هۆڵەکان کە بێ باکانە و بێ بەرنامە پەنا نەبەنە بەر بەکارهێنانی هۆرمۆن بۆ یاریزانەکان چونکە بەراستی کارەساتە.