خەبات:سولین سلێمان:- هونەرمەندی دەنگۆخشی کورد نەریمان بابان نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بەناوی (باز) بڵاودەکاتەوە، لە یوتیوب چەناڵی تایبەتی خۆی، تێکستی گۆرانییەکە لەلایەن هونەرمەند نەریمان خۆیەوە نوسراوە، شڤان جەبار کاری میوزیک و ئەڕێنجمێنی بۆ کردوە، ئەفشین شوکری کاری تۆمارکردنی دەنگی بۆ ئەنجامداوە.

نەریمان محەممەد عارف ناسراو بە نەریمان بابان (لەدایکبووی شاری سلێمانیە گۆرانیبێژێکی کوردە. لە ١٩٨٣، تیپی مۆسیقای بابانی دروست کرد و تا ١٩٩٣ لەو تیپە خزمەتی کردووە. لە ١٩٩٥ وڵاتی جێھێشت و بەرەو ھەندەران ڕۆیشت، و لە ئەڵمانیا نیشتەجێ بوو. نەریمان خاوەنی ٦٨ بەرھەمی ھونەرییە، و زۆرینەی ئاواز و ھۆنراوەکانی بەرھەمی خودی خۆیەتی، کە ئەمە جگە لەوەی ئاواز و ھۆنراوەی بۆ چەندین ھونەرمەندی تریش داناوە.