خەبات: سولین سلێمان:- بڕیارە لە بەرواری 22 ئەم مانگە كۆنسێرتێك بۆ هونەرمەندی دەنگخۆش ئەیوب عەلی لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت لە هۆڵی mi9 ، كۆنسێرتەكە رۆژی سێشەم و لە كاتژمێر 9 شەو بەرێوەدەچێت و لە ئێستاوە بلیتەكان بەردەستن بۆ كرین. ئەیووب عەلی لە دایكبووی ١٩٧٣، سەنگاو، چەمچەماڵ گۆرانیبێژێكی كورد، بە زاراوەی سۆرانی گۆرانی دەڵێت، چەند بەرھەمێكیشی ھەیە بەزاری كرمانجی. خاوەنی چوار ئەلبوومە و لەوانە خەمێكی بێ كۆتایی (ئەلبووم)، ٢٠٠٤ماڵاوایی (ئەلبووم)، ٢٠٠٦ مۆم (ئەلبووم)، ٢٠٠٩ و ئەلبوومێكی بێ ناونیشان، ٢٠٠٦.